Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لوکا مۆدریچ و گەنجەکان.. کلیلی پڕۆژەکەی ئەمۆریمن لە میلان

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

رۆبن ئەمۆریم لە ئوسترالیاوە، یەکەمین پلانی خۆی بۆ وەرزی نوێی میلان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لیاو یاریزانی ئێمەیە تاوەکو ئەو کاتەی لێرەیە"، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە جەخت لەسەر رێکخستنەوەی تیپەکە و متمانەکردن بە یاریزانە گەنجەکان دەکاتەوە و دەیەوێت بە ئەزموونی لوکا مۆدریچ هاوسەنگی بۆ پێکهاتەکەی بگەڕێنێتەوە.


رۆبن ئەمۆریم، راهێنەری نوێی یانەی ئەی سی میلان، لە یەکەمین وێستگەی گەشتی ئامادەکاری یانەکەی لە شاری پێرس لە ئوسترالیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا چەند پرسێکی گرنگی وروژاند، یەکێک لەوانە چارەنووسی رافایێل لیاو بوو، ئەمۆریم گوتی: ئەوەی دەیکەین زۆر ئاڵۆز نییە، بۆ من تیپەکە لە هەموو شتێک گرنگترە، من قسە لەگەڵ رافایێل و گۆنزاڵۆ رامۆس و سالێماکێرز و هەموو ئەو یاریزانانە دەکەم کە لە پشووی مۆندیال دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ روون بکەمەوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەربارەی دەنگۆکانی رۆیشتنی لیاو لە تیپەکە دەڵێت: دەزانم قسەی زۆر لەسەر هەندێک یاریزانمان دەکرێت، بەڵام ئەوان هەر هی ئێمەن، تاوەکو ئەو کاتەی شتەکان دەگۆڕێن، ئامانجی ئێمە ئامادەکردنی تیپەکەیە بۆ یەکەم یاریی و سەرنجمان لەسەر ئەوەیە، هەمووان رادەهێنرێن و دەبێت شەڕ بۆ شوێنی خۆیان بکەن، من بە شێوازێکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکان دەکەم چونکە مرۆڤی جیاوازن، بەڵام یاساکان بەسەر هەموواندا جێبەجێ دەبن.

ئەمۆریم هۆکاری دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری میلان، بۆ شێوازی یاریکردنی و ئەزموونی لە مانچێستەر یونایتد گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسانی یانەکە تێگەیشتوون کە ئەو بۆ ئەم کارە ئامادەیە، نەک تەنیا بەهۆی سەرکەوتنەکانی رابردووی، بەڵکو بەهۆی شکستهێنانیشی، چونکە ئەزموونی لێ وەرگرتووە.

دەربارەی شێوازی یاریکردن و داهاتووی تیپەکە، ئەمۆریم دەڵێت: دەمەوێت هەندێک سەرکێشی بکەم بە سەرنجدانە سەر یاریزانە گەنجەکان و دەمانەوێت تیپەکە رێکبخەینەوە، رەنگە بڵێن ئەمە بۆ راهێنەر مەترسییە، بەڵام من پێم باشترە ئەم سەرکێشییە بکەم و بە شتێکی نوێوە دڵخۆشبم، من حەزم لە وەرگرتنی ئەو یانانەیە کە بە قۆناخێکی سەختدا تێدەپەڕن.

لەلایەکی دیکەوە، راهێنەرە نوێیەکەی میلان، ستایشی لوکا مۆدریچی کرد کە گرێبەستەکەی نوێ کردووەتەوە و گوتی: ئێمە پێویستمان بە ئەزموونە، بۆ ئەوەی یاریزانە گەنجەکان سەرکەوتوو بن، دەبێت یاریزانی بە ئەزموونیان لەدەوروبەر بێت، مۆدریچ یارمەتی یاریزانە لاوەکان و تیپەکەمان دەدات، زۆرجار خێرایی راکردن گرنگ نییە، بەڵکو خێرایی بیرکردنەوە گرنگە، لوکا لەوەدا زۆر بەهێزە و لە دابەشکردنی تۆپدا یارمەتیمان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە