Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

وەرزش

ریال مەدرید خۆی بۆ رۆژێکی مێژوویی ئامادە دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید چیدی تەنیا یانەیەکی تۆپی پێ نییە، بەڵکو بووەتە ئامێرێکی ئابووریی گەورە کە کەس ناتوانێت رایبگرێت. یانە شاهانەکە ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ شکاندنی هەموو ریکۆردە داراییەکانی جیهانی وەرزش.


رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید رۆژی سێشەممە 28ـی تەممووز،  کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز و مێژوویی ئەنجام دەدات. ئەجێندای کۆبوونەوەکە ژمارەی ئاسایی تێدا نییە، بەڵکو راگەیاندنی دەستکەوتێکی داراییە کە جیهان چاوەڕێی دەکات.

داهاتێکی خەیاڵی؛ 1.5 ملیار دۆلار!

ریال مەدرید لەڕێگەیەدایە بۆ تۆمارکردنی داهاتێکی پێوانەیی کە لە مێژووی هیچ دامەزراوەیەکی وەرزشیدا نەبینراوە، ئەویش گەیشتنە بە 1.5 ملیار دۆلار لە وەرزی رابردوودا. ئەم ژمارەیە باڵادەستیی رەهای لۆس بلانکۆس دەسەلمێنێت، نەک تەنیا لەناو یاریگا، بەڵکو لە جیهانی بزنس و ئابووریشدا.

ئەم تەقینەوە داراییە ئەنجامی ئەو متمانە گەورەیەیە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان بە پڕۆژەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەیانە. دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ 'ئەدیداس' و 'فڕۆکەوانی ئیمارات' و پەیوەندیکردنی کۆمپانیای HP، ئێستا درێسی ریال مەدرید گرانترین درێسە لە جیهاندا و ساڵانە تەنیا لە سپۆنسەری درێسەکەی 346 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت.

گرێبەستی پێنجەم لەڕێگەیە

ئەم هێزە داراییە گەورەیە، راستەوخۆ رەنگدانەوەی بەسەر بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانەوە هەبووە. ریال مەدرید لەم هاوینەدا چالاکترین و بەهێزترین یانە بووە. بگوێرەی زانیارییەکانی ئەی ئێس، تەنیا چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ ڕاگەیاندنی پێنجەمین گرێبەستی ئەم وەرزە.

ئەستێرە نوێیەکە، یان دیۆماندێی گەوهەرە کۆتدیڤوارییەکەیە، کە یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵیدا و لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە روو لە مەدرید دەکات، دەبێتە پێنجەمین پارچە لەو شۆڕشە نوێیەی کە جۆزێ مۆرینیۆ لە پێکهاتەکەیدا دەستی پێکردووە.

لا فابریتسا.. کانییەکی زێڕ بۆ شاهانەکان

بۆ دابینکردنی بودجەی ئەم شۆڕشە وەرزشییە، ریال مەدرید پشتی بە ئەکادیمیاکەی  لا فابریتسا بەستووە کە بووەتە کانییەکی راستەقینەی زێڕ. یانەکە تەنیا لەم هاوینەدا زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی یاریزانە لاوەکانی دەستکەوتووە، پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە پێش داخستنی مێرکاتۆ بەرزتر بێتەوە.

مۆرینیۆ دوای هەڵسەنگاندنی پێکهاتەکەی، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە تیپەکەی پێویستی بەخێرایی زیاترە، هەر ئەمەش وایکرد یانەکە بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ کڕینی دیۆماندێ، کە کادری تەکنیکی یانەکە وەک بڕبڕەی پشتی پڕۆژە نوێیەکەی ڤاڵدێبێباس سەیری دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە