Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆبێرتۆ مانچینی

رۆبێرتۆ مانچینی

وەرزش

مانچینی بووەوە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، دۆسێی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی یەکلایی کردەوە، پاشئەوەی بڕیاریدا رۆبێرتۆ مانچینی بکاتەوە راهێنەری ئازۆری.


دەستنیشانکردنی مانچینی پاش زنجیرەیەک لە هەوڵ و داوای لێبوردن و مشتومڕ ئەنجامدرا، کە رۆژانی رابردوو باڵیان بەسەر هەواڵەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا کێشابوو.

دەستنیشانکردنی مانچینی، پاش چەند کاژێرێکی کەم لە دەستلەکارکێشانەوەی هەریەکە لە پاوڵۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ دێت، دوای ئەوەی تەنیا 16 رۆژ لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا کاریانکرد و بەهۆی ناکۆکی لەسەر دەستنیشانکردنی ئەندریا پێرلۆ بە راهێنەری هەڵبژاردەکە، دەستیان لەکارکێشایەوە.

پێرلۆ کە بەربژێرێکی زۆر نزیکبوو بۆ مەشقدانی هەڵبژاردەکە، بەهۆی بوونی گرێبەستی ئەو راهێنەرە لەگەڵ کۆمپانیایەکی گرەوکردنی رووسی، رووبەڕووی ناڕەزایەتی زۆر بووەوە، لە دەستنیشانکردنی بۆ مەشقدانی ئیتاڵیا.

بەر لە پێرلۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، هەوڵی رازیکردنی هەریەکە لە پێپ گواردیۆلا و کارلۆ ئەنچێلۆتیدا، بەڵام هەردوو راهێنەرەکە بەهۆکاری جیاواز، ئەرکەکەیان رەتکردەوە.

مانچینی تەمەن 61 ساڵ، دوای چوار ساڵ لە رۆیشتنی لە مەشقدانی هەڵبژاردەکە، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پۆستەکەی.

مانچینی، پێشتر لە نێوان 2018 تاوەکو 2022 سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد و پێشەوایەتیکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2020، بەرلەوەی بەهۆی شکست لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، بەرامبەر مەسەدۆنیای باکوور و سەرنەکەوتن بۆ مۆندیالی 2022، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، هەروەها بڕیاریداوە کلاودیۆ رانیێری راهێنەر و گابریێلی ئۆریالی لە شوێنی پاوڵۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ، پۆستی راوێژکارانی هەڵبژاردەکەیان بداتێ.

ئامانجی سەرەکی مانچینی، گێڕانەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێت بۆ ئاستی پێشتر و سەرخستنی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2030 دوای سێجار سەرنەکەوتن لە سێ مۆندیالدا.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە