Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گیفت ئۆربان، هێرشبەری نایجیری

گیفت ئۆربان، هێرشبەری نایجیری

وەرزش

ئامەدسپۆر بە گۆرانییەکی سۆرانی بەخێرهاتنی هێرشبەرێکی نوێی دەکات

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر گرێبەستی لەگەڵ گیفت ئۆربان، هێرشبەری نایجیری واژۆکرد و لە پرۆمۆی بەخێرهاتنی بۆ ئامەد دا گۆرانیی (کەژاوە بێنن)ی داناوە.

پرۆمۆکە لە ماڵپەڕی فەرمیی یانەی ئامەدسپۆر بڵاوکرایەوە. لە پرۆمۆکەدا گیفت ئۆربان لە فڕۆکەخانەی ئامەد دادەبەزێ و جانتا وەردەگرێتەوە. دواتر کچۆڵەیەکی ئامەدی بە درێسی ئامەدسپۆرەوە دەبینێت و خەندەی بۆ دەکات. ئینجا بە تاکسییەک دەچێتە یەکێک لە خانە مێژووییەکانی ئامەد. لە جانتایەکدا درێسێکی ئامەدسپۆری بۆ دانراوە. ئۆربان درێسەکە دەپۆشێت. 

ئەم ساڵ ئامەدسپۆر بۆ یەکەمجار لە میژوویدا لە خولی نایابی تورکیا یاری دەکات و دەیەوێ لەڕێی چەند یاریزانیکی ئاستێرەوە ریزەکانی تۆکمەتر بکات.

ئەو پرۆمۆیە لەگەڵ گۆرانیی فۆلکلۆری کوردیی (کەژاوە بێنن) بە دەنگی شەهرام نازری، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئامادەسپۆر لە پۆستەکەدا بە کورمانجی نووسیویەتی:"بەخێربێیت، گیفت ئۆربان"

ئۆربان لە ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر لەگەڵ یانەی هۆفێنهایمی ئەڵمانی گەیشتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی گیفت ئۆربان، هێرشبەری نایجیری. ئۆربان تەمەنی 24 ساڵە و هێرشبەری سەرەڕمە.

ئەو هێرشبەرە بە شێوەی خواستن بۆ ساڵێک لە یانەی ئامەدسپۆر یاری دەکات.

ماڵپەڕی یانەی ئامەدسپۆر بڵاویکردەوە:"گیفت ئۆربان کە لە کاروانی پیشەگەریی خۆیدا لە خولەکانی تۆپی پێی نەرویج، بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یاریکردووە، لە وەرزی نوێدا درێسی سەوز و سووری یانەکەمان دەپۆشێت".

هەروەها بە زمانی کوردیش بەخێرهاتنی ئەو یاریزانەی کردووە.

ئۆربان کێیە؟

گیفت ئۆربان لەدایکبووی 17ی تەمموزی 2002ــە و باڵای 1،78 مەترە. 

سەرەتا لە وڵاتی نایجیریا پێگەیشت و دواتریش بووە جێی چاوی یانە ئەورووپییەکان.

ئۆربان پێشتر لە خولەکانی تۆپی پێی نەوریج، بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یاری کردووە.

ئەو گۆرانییەی ئامەدسپۆر بۆ بەخێرهێنانی ئۆربان هەڵیبژاردووە

گۆرانیی (کەژاوە بێنن) فۆلکلۆری کوردییە و خاوەنەکەی دیار نییە، بەڵام لە مێژووی تۆمارکراودا لەلایەن هونەرمەندانی وەک دایکی جەمال (لە سەردەمی قەوان و رادیۆی کۆندا) گوتراوە.

هەروەها ساڵی 1985 لە لەندەن لەلایەن هونەرمەند مەزهەری خالقی تۆمارکراوەتەوە. عەباسی کەمەندی و شەهرام نازری و چەندین هونەرمەندی دیکەش گوتوویانەتەوە.

بەشێک لە تێکستی گۆرانییەکە:

هەی بێنن بێنن، کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە و دڵەکەی مەشکێنن
ئای دەڵێم لەو بانە لەیلێ خۆم بخەمە خوارێ
ئای دەڵێم لەو بانە کاڵێ خۆم بخەمە خوارێ
ئەرێ خۆم بخەمە باوەش ئای گێلگێلە لارێ
هەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە و دڵەکەی مەشکێنن

ئای کۆڵوانە لە کۆڵ خانم سۆرانی لە کۆڵ
من دەسهەڵگیرت نیم یاری نەرم و نۆڵ
هەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن
ئەو کچە منداڵە و دڵەکەی مەشکێنن

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە