Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئارسیناڵ واز لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس دەهێنێت

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی وازی لە خەونی گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ریال مەدرید هێنا و ئێستا یانە لەندەنییەکە دڵنیایە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نوێ دەکاتەوە.


ئارسیناڵ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەریکی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ ریال مەدرید، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی ئارسیناڵ واز لە بیرۆکەی پێشکێشکردنی دەستەوارەیەکی گەورە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە بهێنن. پێشتر ئارسیناڵ پێشەنگی ئەو یانانە بوو دەیانویست سوود لە ئامادەیی ریال مەدرید بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس بە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ وەربگرن، بەڵام هەڵوێستی یاریزانەکە هیچ ئاماژەیەکی تێدا نەبوو بیەوێت روو لە پرێمەرلیگ بکات.

هەموو شتێک پەیوەستە بە واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەوە، چونکە گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بۆیە کارگێڕی ریال مەدرید تەنیا دوو بژاردەی لەبەردەمدایە، یان دەبێت لەسەر رێککەوتنێکی نوێ بگەنە ئەنجام یان دەبێت ئێستا بیفرۆشێت بۆئەوەی ساڵی داهاتوو بێبەرامبەر لەدەستی نەدات. میدیای ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە ڤینیسیۆس هیچ ئارەزووێکی بۆ بەجێهێشتنی ریال مەدرید نییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش هیچ پەیامێکی لەو شێوەیەی بڵاو نەکردووەتەوە.

ئارسیناڵ و ئارتێتا، دوای بێئومێدبوون لە ڤینیسیۆس، روویان لە بژاردەی دیکەی وەک برادلی بارکۆلا یاریزانی پاریس سانجێرمانکردووە و بەربژێرێکی سەرەکی یانە ئینگلیزییەکەیە، لە کاتێکدا داهاتووی گابریێل مارتینێلی لەگەڵ یانەکە بە نادیاری ماوەتەوە. لیڤەرپوولیش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی هێرشبەرەکان دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری رۆیشتنی هەر یاریزانێک جێگرەوەیەک بگوازێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە