Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئارسیناڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ڤینیسیۆس ئامادەیە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ


داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە نادیاری ماوەتەوە و یانەی ئارسیناڵ بەجددی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
میکێل ئارتێتا سەرسامیی خۆی بۆ تواناکانی ڤینی دەربڕیوە و خاوەنەکانی یانە لەندەنییەکەش بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست گڵۆپی سەوزیان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە هەڵکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستاندنەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە گەیشتووەتە بنبەست.

ساڵ و نیوێک بەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان ریال مەدرید و بەڕێوبەرەی کارەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەنجام نەدراوە، گرێبەستی ئێستای یاریزانەکە لە 2027 کۆتایی دێت. ئارسیناڵ چاودێری دۆخەکە دەکات و ڤینیسیۆس ئامانجی یەکەمی یانەکەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری. سەرچاوەیەکی نزیک لە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ دەڵێت "میکێل ئارتێتا خۆشی دەوێت. ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئێمە لەوێ دەبین".

جیاوازییە داراییەکانی نێوان ریال مەدرید و یاریزانە تەمەن 26 ساڵانەکە زۆرن. یانە ئیسپانییەکە دەستەوارەیەکی بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆی پێشکێش کردووە، بەڵام لایەنی یاریزانەکە رەتیان کردووەتەوە. ڤینیسیۆس داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە مووچەی بنەڕەتی و پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکە لەخۆ دەگرێت. خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکە 'پاداشتی نوێکردنەوەیە'، کە پێشتر لە مێژووی ریال مەدریددا پەیڕەو نەکراوە، بەڵام ڤینیسیۆس بەراوردی خۆی بە کیلیان ئێمباپێ دەکات کە پاداشتی واژۆکردنی وەرگرتووە.

ئارسیناڵ دەیەوێت سوود لەم کێشانە وەربگرێت و ڤینیسیۆس بکاتە نیشانەی پڕۆژە وەرزشییەکەی. بەرپرسانی ئارسیناڵ بە نوێنەرانی یاریزانەکەیان راگەیاندووە ئەو دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە. هەروەها ئامادەن سیستم و پێکهاتەی مووچەی یانەکە بشکێنن بۆ ئەوەی گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی پرێمەرلیگدا واژۆ بکەن. کارگێڕیی ئارسیناڵ پێیان وایە هاتنی ڤینی نەک تەنیا لە رووی وەرزشی، بەڵکو لە رووی بازرگانیشەوە داهاتێکی خەیاڵی بۆ یانەکە دەستەبەر دەکات.

هەندێک لایەن لە ناو ریال مەدرید پێیان باشە ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەم هاوینەدا بفرۆشرێت، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لەوەی لە ساڵی 2027 بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت. بڕیاری دوایی لای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەیە، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەریش پەیوەندی بە یاریزانەکەوە کردووە، بەڵام رێز لە هەر بڕیارێکی یانەکە دەگرێت.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەساڵی 2018 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامێنگۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردەوە، لەو کاتەوە بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە و رۆڵی سەرەکی لە بەدەستهێنانی نازناوەکاندا هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە