Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

میلان دەیەوێت ئەستێرەیەکی مەغریب بکاتە شوێنگرەوەی لیاو

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ


یانەی میلان چاوی لە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی مەغریبە، رۆسۆنێری بەدوای یاریزانێکی نوێی هێڵی هێرشبەریدا دەگەڕێت و رافایل لیاوش لە جێهێشتنی یانەکە لە هاوینی ئەمساڵدا نزیکبووەتەوە.

میلان، براهیم دیازی ئەستێرەی ریال مەدریدی بۆ رۆڵی داڕێژەری یارییەکان دیاریکردووە. ئەم هەنگاوەی میلان دوای ئەوە دێت یانەکە نەیتوانی کۆنستانتینۆس کارێتساسی بەهرەمەندی یۆنانی بگوازێتەوە، ئەو یاریزانە لە یانەی خینکەوە بەبڕی 33 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە کرد. هەریەک لە ئیتان نوانێری یاریزانی ئارسیناڵ و ماتیاس سۆلێی یاریزانی رۆماش لە لیستی یانەکەدا ماونەتەوە.

گەڕانەوەی براهیم دیاز بۆ میلان، ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە مەغریبییە لەگەڵ یانەکەی پێشووی کۆدەکاتەوە، دیاز لەنێوان ساڵانی 2020 تاوەکو 2023 بەخواستن لە میلان یاریی کردووە و لە 124 یارییدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئاسیستیشی هەبووە. ئەو یاریزانە لەساڵی 2022 هاوکاری میلانی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێری ئا.
گرێبەستی براهیم دیاز لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو ساڵی 2027 بەردەوامە. پێشتر یانەی یوڤێنتوس گرنگی بەگواستنەوەی دەدا، بەڵام دواتر سەرنجیان چۆوە سەر کەریم ئەلایبیگۆڤیچی یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن.

کێشە گەورەکەی میلان پەیوەندی بە داهاتووی رافایل لیاوەوە هەیە، ئەو هێرشبەرە پۆرتوگالییە ئاماژەی بەوە کردووە حەوت ساڵ یاریکردنی لە میلان گەیشتووەتە کۆتایی. لیاو دەیویست روو لە پرێمەرلیگ یان لالیگا بکات، بەڵام هیچ دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکێش نەکراوە، بۆیە ئێستا بیر لە پەیوەندیکردن بە خولی تورکیا دەکاتەوە.
یانەی گاڵاتەسەرای خۆی بۆ گواستنەوەی لیاو ئامادە دەکات، چونکە ئەو یانەیە گەیشتووەتە چامپیۆنزلیگ. لیاو داوای مووچەیەکی ساڵانەی زۆر دەکات، بڕەکەی لە 10 ملیۆن یۆرۆ زیاترە. یانەی میلان تەنیا بە فرۆشتنی هەمیشەیی یاریزانەکە رازی دەبێت و هەموو دەستەوارەیەکی خواستن رەت دەکاتەوە.

کارگێڕیی میلان دەیەوێت پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، دۆسێی رافایێل لیاو یەکلابکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەو پارەیەی لە فرۆشتنی دەستی دەکەوێت، براهیم دیاز و چەند یاریزانێکی دیکە بۆ پێکهاتەکەی زیاد بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە