Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

پێگەی ژمارە نۆی بارسا بێ خاوەنە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

 


یانەی بارسێلۆنا پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ رووبەڕووی تەنگژەیەکی گەورە بووەتەوە. هانزی فلیکی راهێنەری خستووەتە دۆخێکی سەخت. شکستی گرێبەستی جولیان ئەلڤارێز و ئەگەری رۆیشتنی فێران تۆرێس، بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

بارسێلۆنا پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ رووبەڕووی تەنگژەیەکی راستەقینە بووەتەوە. پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بووەتە سەرئێشە بۆ هانزی فلیک. شکستی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز و نادیاری داهاتووی فێران تۆرێس، یانەکەی خستووەتە دۆخێکی نالەبار.

بەپێی هەواڵەکانی میدیای ئیسپانیا، بارسێلۆنا بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت ببێتە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی. جولیان ئەلڤارێز لە پێشەنگی داواکارییەکاندایە، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بێت.

بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە کار لەسەر چەند بژاردەیەکی دیکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە یەکلاکردنەوەی هیچ یاریزانێک. ئەمە مەترسی دروستکردووە وەرزی نوێ بێ هێرشبەرێکی نوێ دەستپێبکات.

ئەگەری رۆیشتنی فێران تۆرێس بۆ پاریس سانجێرمان، کێشەکانی فلیکی زیاتر کردووە. تۆرێس وەرزی رابردوو 38 جار وەک هێرشبەری سەرەڕم یاری کرد و شوێنگرەوەیەکی گرنگی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بوو.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە چەند بژاردەیەکی ناوخۆیی لەبەردەستە. دانی ئۆلمۆ و لامین یامال لەگەڵ ئەنتۆنی گۆردۆن و کاریم ئادێمی دەتوانن لەو پێگەیەدا یاری بکەن. ناوی حەمزە عەبدولکەریم، هێرشبەرە لاوە میسرییەکەش هاتووەتە پێشێ. ئەو یاریزانە لە یارییە دۆستانەکاندا ئاستێکی بەرزی نیشاندا و دوو گۆڵی بەرامبەر بێرمینگهام تۆمارکرد.
پشتبەستن بە حەمزە یان هەر یاریزانێکی ناوخۆیی، بۆ ململانێ لەسەر نازناوەکان بەس نییە. بارسێلۆنا پێویستی بە هێرشبەرێک هەیە بتوانێت لە ئاستی لووتکەدا یاری بکات. کەتەلۆنییەکان لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێش دەستپێکردنی لالیگا.

یانە کەتەلۆنییەکە وەرزی رابردوو نەیتوانی چامپیۆنزلیگ بەدەستبێنێت، بۆیە هانزی فلیک دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی بەهێزەوە بچێتە ناو رکابەرییەکان و هەموو نازناوەکان بۆ یانەکە بگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە