Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

بەڕێوبەرەی کارەکانی ڤینیسیۆس لە لەندەنە و ئارسیناڵ چاوی لێیەتی

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

مایکڵ یۆرمارک، سەرۆکی کۆمپانیای رۆک نەییشن و بەڕێوبەرەی کارەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ریال مەدرید، بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، ئەمەش دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە بەرازیلییەی بۆ یانەی ئارسیناڵ زیاتر کردووە.


بەڕێوبەرەی کارەکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر وێنەیەکی خۆی لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "لەندەن، من هاتم. با بڕۆین". ئەم پەیامە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵ لە میدیای ئیسپانیا دەربارەی ئارەزووی میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئیسپانیا، ئارتێتا گرنگییەکی زۆر بە ڤینیسیۆس دەدات و بەڵێنی پێداوە لە حاڵەتی چوونی بۆ ئارسیناڵ، دەبێتە تاکە ئەستێرە و چەقی پڕۆژەی یانەکە، ئەمەش وایکردووە سەردانەکەی بەڕێوبەرەی کارەکانی بۆ لەندەن گرنگییەکی زۆری هەبێت.

ڤینیسیۆس تەمەن 26 ساڵ، دوای تەواوبوونی پشووەکانی و بەشداریی لە مۆندیال، گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید، بەڵام داهاتووی لەگەڵ یانەی شاهانە نادیارە. گرێبەستی ئەو یاریزانە لە مانگی 6ـی 2027 کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش دانوستاندنەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە ئەنجام، ئەمەش وایکردووە ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە بۆ ئەوەی دوایین ساڵ بە بێ بەرامبەر لەدەستی نەدات.

ئەم یاریزانە بەرازیلییە پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی ریال مەدرید هەیە، بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکە دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ ساردبووەتەوە. ڤینیسیۆس داوای مووچەیەک دەکات هاوتای مووچەکەی کیلیان ئێمباپێ بێت، بەڵام کارگێڕی یانەکە داواکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە