Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرەوە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بەرەوە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق

وەرزش

وردەکاریی تیروپشک و هەنگاوە نوێیەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

محەممەد کارێزی

محەممەد کارێزی

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتال

رۆژی هەینی بەسازکردنی رێوەڕەسمێکی تایبەت لە شاری بەغدا، راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەر ئەنجام دەدرێت، لە ماوەی 38 خولەکدا وردەکاریی و گۆڕانکارییە نوێیەکانی خولەکەش نماییش دەکرێن. 


یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق  رۆژی 14ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات، ئاهەنگی دەستپێکی خولەکە لەنێو یاریگەی نەورۆز بە کەرنەڤاڵێکی گەورە لە شاری سلێمانییە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو رووداو وەرزشییە لە لایەن یانەکەی پایتەختی رۆشنبیری بەردەوامە. 

نەوا لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی نەورۆز لەبارەی کارەکانیان بۆ ئاهەنگی دەستپێکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "ئامادەکارییەکی زۆر باشمان کردووە و چاوەڕوانین کەڕنەڤاڵێکی مێژوویی بێت، چەندین بڕگەی هونەری ناوازە لەگەڵ یارییە ئاگرینییەکان چێژێکی زۆر بە ئامادەبووان و بینەران دەبەخشێت، جیا لەوانە دەیان کەسایەتی گەورەی وەرزشیی کوردستان و عێراق لەگەڵ گەورە هونەرمەندان لەو کاتەدا میوانی ئێمە دەبن ". 

تۆپی وەرزی نوێی خولەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درۆستکراوە، لۆگۆی خولەکە و دیزاین و مەرجەکانی فیفا لە دیزاینکردنیدا جێبەجێکراون، ئەوەی تایبەت بێت بە یانە بەشدارەکان ژمارەیان بیست یانەیە، هەر یانەیەک بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ 7 یاریزانی پیشەگەر بکات، بەڵام لە کاتی یارییەکانی تەنیا مافی یاریکردنی پێنج یاریزانی هەیە. 

تۆڕی میدیایی عێراقی جارێکی دیکە مافی پەخشی یارییەکانی خولەکەی وەرگرتووە، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولەکەدا سپایدەرکام لەنێو یاریگەکاندا دادەندرێت کە لە بەرزاییەکانی یاریگەوە دیمەن و گرتەی ڤیدیۆی جوان بە پەخشی یارییەکان دەبەخشێت، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە هەوڵدایە چەندین بڕگەی هەمەڕەنگ و پێشبڕکێ بۆ هاندەرانی یانە جیاوازەکان دابنێت. 

پێنج یانە کە بریتیین لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ، نەورۆز، گازی باکوور نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، تیپە کوردستانییەکان ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی قورس بن.

وەرزی رابردوو یانەی جەوییە نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بردەوە، یانەی هەولێر پلەی سێیەمی خولەکەی وەرگرت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە