Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فێنارباخچە

فێنارباخچە

وەرزش

فێنارباخچە چاوی لە تواناکانی یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنایە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی فێنارباخچەی تورکی دەیەوێت ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کە لە بارسێلۆنا یاریی دەکرد بباتە ریزەکانی و هێڵی پێشەوەی تیپەکەی بەهێزتر بکات.


بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، یانەی فێنارباخچە کاردەکات بۆ ئەوەی مارکۆس راشفۆرد، یاریزانی ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد بباتە ریزەکانی کە وەرزی رابردوو لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریی دەکرد، بۆ ئەوەش یانە تورکییەکە پێشتر پەیوەندیی بە نوێنەرانی یاریزانەکەوە کردووە و پرسیاری گواستنەوەیان کردووە.

یانەکە لیستێکی بۆ گواستنەوەی ئەم هاوینە داناوە، ناوی هەریەکە لە رافایێل لیاو، یاریزانی یانەی ئەیسی میلان و ئیسماعیلا سار، یاریزانی کریستال پاڵاسیشی تێدایە، بەڵام راشفۆرد لە پێشەنگی پلانەکانی یانەکەدایە.

راشفۆرد وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە ئامادەنەبوو مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکە جێبەجێ بکات، یاریزانەکە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، بەڵام دیارنییە لەگەڵ ئەو یانەیە دەمێنێتەوە یان نا.

گرێبەستەکەی مارکۆس لەگەڵ مان یونایتد تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوامدەبێت، یاریزانەکە لە پلانەکانی چەندین یانەی جیاوازدایە و جگە لە فێنارباخچە یانەی ئەیسی میلانیش داوای ئەو یاریزانە دەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی رۆبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرت.

چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی فێنارباخچە و مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانیان ببەنە قۆناخی کردەیی و یاریزانەکەش بڕیاری خۆی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە