Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ریال مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی یان دیۆماندێی راگەیاند

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەکە بەرامبەر 125 ملیۆن یۆرۆ و 15 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە دەکات و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2033 واژۆ دەکرێت.


ریال مەدرید بە فەرمی گەیشتنی یان دیۆماندێ بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئەم یاریزانە لاوە گرێبەستێکی بۆ ماوەی حەوت ساڵ و تاوەکو 15ـی مانگی 6ـی 2033 واژۆ کرد. تێچووی گواستنەوەکەی 125 ملیۆن یۆرۆیە و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆش وەک پاداشت و گۆڕانکاری لەسەر ئاستی یاریزانەکە دیاریکراوە.

دیۆماندێ یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی یانە گەورەکانی ئەورووپا دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی 2025-2026 پێشکێشی کرد. میدیای فەرەنسا و ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول سەرەتا هەوڵی گواستنەوەیان دەدا، بەڵام دواجار ریال مەدرید پێش هەمووان کەوت و گرێبەستەکەی یەکلاکردەوە.

ئەم یاریزانە تەمەن 19 ساڵانە لە وەرزی رابردوو هاوکاری لایپزیگی کرد پلەی سێیەمی بۆندێسلیگا بەدەستبهێنێت و بگاتە چامپیۆنزلیگ. لە 36 یاری لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی کرد، 13 گۆڵی تۆمارکرد و 9 ئاسیستی هەبوو. دیۆماندێ لە بوندێسلیگا باشترین بوو لە بڕینی یاریزانان و 118 بڕینی سەرکەوتووی ئەنجامدا.

دیۆماندی لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار ئاستێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو، بووە دووەم یاریزانی ئەفریقی لە مێژوودا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا زیاتر لە 10 بڕین و 10 هەلی گۆڵ دروستکردنی هەبێت، دوای ئەوەی کوینتۆن فۆرچنی یاریزانی باشووری ئەفریقا لە ساڵی 2002 ئەو ریکۆردەی تۆمار کردبوو.

ئەم یاریزانە رۆژی پێنجشەممە گەیشتە مەدرید بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، بووە شەشەم گرێبەستی یانە ئیسپانییەکە لەم هاوینەدا دوای گواستنەوەی هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا، مارک کوکورێیا، دێنزێل دومفریس، ئیبراهیما کۆناتێ و کارلۆس ئێسپی.


بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە