Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مێسی و باوکی

مێسی و باوکی

وەرزش

باوکی مێسی کۆچی دواییکرد

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

خۆرخی مێسی، باوکی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.


باوکی مێسی چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە لەنێو جێگادا کەوت و مێسی نەخۆشبوونی باوکیی بەفەرمی لە رێگەی پەیامێکی فەرمییەوە راگەیاند، ئەمڕۆ دوای ماوەیەک رکابەریکردن لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، مێسی بەشداری لە یارییەکەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ناکات، کاتێک ئینتەرمەیامی لە جامی خولدا بەرامبەر یانەی مۆنتێری یاریی دەکات و یاریزانەکە دەگەڕێتەوە رۆزاریۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ ماڵباتەکەی بەشداری لە پرسەی باوکیدا بکات.

خۆرخی مێسی، باوکی لیۆنێل مێسییە و بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەی بوو، ئەو پێشتر وەکو راهێنەرێکی ناوخۆیی لە رۆزاریۆ کاریکردووە و پێش ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری کارەکانی مێسی، لە کارگەیەکی پۆڵا لە ئەرجەنتین کاری دەکرد.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەرجەنتین، خۆرخی لە نەخۆشخانەیەکی رۆزاریۆ کۆچی دواییکردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وردەکارییەکی دیکە بکرێت.

خۆرخی کەسایەتییەکی ناسراو بوو لە جیهانی تۆپی پێدا، بەوپێیەی سەرپەرشتی هەموو گرێبەست و کارەکانی کوڕەکەی دەکرد، لە پەیوەندیکردنی بە یانەکان و گرێبەستە بازرگانییەکاندا، لە ماوەی رابردوودا تەندروستیی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تێکچوو و لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالیشدا مێسی گوتی "بە قۆناخێکی سەختی ژیاندا تێدەپەڕێت".

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە