Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

سامی خدێرا دەبێتە دەستەراستی جۆزێ مۆرینیۆ

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

سامی خدێرا ، یاریدەدەری نوێی جۆزێ مۆرینیۆ لە ریال مەدرید، بە خێرایی جێگەی خۆی لە ناو ستافی راهێنەرایەتی یانەکە کردەوە و بەهۆی توانای سەرکردایەتی و کاریگەرییەکەی بەسەر یاریزانانەوە، سەرنجی هەموان لە ڤاڵدێبێباس رادەکێشێت. میدیای ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکات خدێرا زۆر بە خێرایی لەگەڵ رۆڵە نوێیەکەی وەک یاریدەدەری تایبەتی مۆرینیۆ گونجاوە.


کاریگەریی خدێرا لە کاتی یارییە دۆستانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر فیۆرێنتینا لە نەمسا بەروونی دەرکەوت. ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە پێشووە، سەرپەرشتی خۆگەرمکردنی یاریزانەکانی کرد و رێنوێنی وردی پێشکێش کردن بۆ ئەوەی ئاستی رکابەریی ناو یاریگەکە بەرزبکەنەوە. سەرچاوە نزیکەکان لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە دەڵێن "سامی وەک کەسێکی جیاواز دەردەکەوێت". کاتێک یاریزان بوو، خاوەن دەنگێکی بەهێز بوو و هەموان گوێیان لێ دەگرت، بەڵام زیاتر دوور لە چاوی کامێراکان دەمایەوە، ئێستا وەک سەرکردەیەکی کاریگەرتر کار دەکات.

لە کاتی گەرمکردنی یاریزانان لە کلاگن فۆرت، ئاردا گولەر و ئێدواردۆ کاماڤینگا بە وردی گوێیان بۆ رێنوێنییەکانی خدێرا گرتبوو. سامی خدێرا دوای وازهێنانی لە یاریکردن، لە بواری شیکردنەوەی وەرزشی کاری کرد و لە 2021 لەگەڵ میدیا جیهانییەکان دەرکەوت، هەروەها لە 2022 بڕوانامەی ماستەری جێبەجێکردنی یۆفای بۆ یاریزانە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێنا کە تایبەت بوو بە سەرکردایەتی و راهێنەرایەتی.

جۆزێ مۆرینیۆ خۆی پەیوەندی بە یاریزانە کۆنەکەیەوە کردووە تاوەکو بڕوای پێبهێنێت بێتە ناو ستافەکەی، چونکە متمانەی تەواوی بە بیرکردنەوە و ئاستی سەرکردایەتی ئەو هەیە. چاوەڕوان دەکرێت خدێرا  لە کاتی پێویستدا لەبەردەم میدیاکان جێگەی مۆرینیۆ بگرێتەوە، رێک وەک ئەوەی ئایتۆر کارانکا لە سەردەمی یەکەمی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە مەدرید ئەنجامی دەدا. سامی خدێرا  پێشتریش لە ریال مەدرید یەکێک بوو لەو یاریزانە متمانەپێکراوانەی جۆزێ مۆرینیۆ و رۆڵێکی گرنگی لە پلانەکانی ئەو راهێنەرەدا دەگێڕا.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە