Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حوسێن حەسەن

حوسێن حەسەن

وەرزش

سەرۆکی یانەی هەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستێک دەچێتە بەغدا

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر بەتەواوی لە گواستنەوەی حوسێن حەسەن نزیکبووەتەوە، گۆڵپارێزەکە گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ ئەوەی بچێتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و هەندێک واژۆ هەیە بیکات، دوای ئەوە گۆڵپارێزەکە دەبێتە گۆڵپارێزی یانەی هەولێر.


بەپێی بەدواداچوونی رووداو سپۆرتس، نووسراوی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکە لەگەڵ زەورا لەلای یانەی هەولێرە، لەسەر پارەکە و هەندێک وردەکاریی بچووکی دیکە رێککەوتنی کۆتایی دەکرێت.

یانەکانی عێراق داوای حوسێن حەسەنیان کردووە، گۆڵپارێزەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی هەیە و بەشێکی یانەکە 300 بۆ 350 ملیۆن دیناریان وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکە داوەتە یانەی زەورا، بەڵام باسم قاسم گوتوویەتی، پێشینە بۆ یانەی هەولێرە و سەرچاوەیەکی زۆر نزیک لەو راهێنەرەش دەڵێت "بەهیچ شێوەیەک باسم قاسم نەیگوتووە ئەو گۆڵپارێزە نەگەڕێتەوە زەورا واز لە کارەکەم دەهێنم" ئەوە بەهیچ شێوەیەک لە ئەخلاقی ئێمە نییە و بەو شێوەیە بیر ناکەینەوە.

ئێمە چوار گۆڵپارێزمان هەیە و گواستنەوەکانمان کۆتاییهاتووە، بابەتەکەش بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە و ئەوە بڕیاری کارگێڕیی یانەیە، بۆیە دووپاتیدەکەینەوە، ئەوەی دەگوترێت جگە لە هەواڵی ناڕاستی میدیا هیچ راستییەکی بۆ نییە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا، بۆ کارەکانی تایبەت بە پەرلەمانتارییەکەی و ئەو کارانەی پەیوەندییان بە گرێبەستەکانی یانەی هەولێرەوە هەیە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی حوسێن حەسەن ببێتە گۆڵپارێزی نوێی یانەی هەولێر.

یانەی هەولێر خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە یەکەم یارییدا بەرامبەر یانەی کارەبا یاریی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە