Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان: دوو ملیار دینار قەرزداری ناوبژیوانانین

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

قەیرانێکی دارایی قووڵ بەرۆکی تۆپی پێی کوردستانی گرتووە و چارەنووسی خولەکانی خستووەتە بەردەم داهاتوویەکی نادیار. نزیکەی 130 ناوبژیوانی تۆپی پێ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023وە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، ئەمەش وایکردووە بەشێکیان بایکۆتی یارییەکان بکەن و هەڕەشەی وەستاندنی یاریگەکان بکەن. لە بەرامبەردا، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان دان بەوەدا دەنێت، کە نزیکەی "دوو ملیار دینار" قەرزاری ناوبژیوانانە و هۆشداری دەدات، "ئەگەر پارە خەرج نەکرێت، خولەکان دەوەستن."

توانا نووری، کە ماوەی 10 ساڵە کاری ناوبژیوانی دەکات، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی تۆڕی میدیایی رووداودا، کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی کێشەی خەرجنەکردنی پارە لە ساڵی 2020ـەوە سەریهەڵداوە و ئێستا سێ وەرزە پارەیان لای یەکێتیی تۆپی پێ ماوەتەوە.

ئەو دەڵێت، "لە 2023ـەوە پارەی سێ خولم پێنەدراوە. ئەگەر لە هەولێرەوە بچمە کەلار، بۆ هەر یارییەک 225 هەزار دینارم بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام پارەکە نادرێت و ناوبژیوان لەسەر گیرفانی خۆی دەچێتە یارییەکان."

دۆخەکە بۆ دیار عەبدوڵڵا، یاریدەدەری ناوبژیوان، تەنیا کێشەی دارایی نییە، بەڵکو بووەتە هۆی کاریگەریی دەروونی و جەستەییش. دیار دەڵێت، "نزیکەی 5 ملیۆن دینارمان لای یەکێتیی تۆپی پێ ماوەتەوە. ناوبژیوان هەیە پارەی قەرز کردووە. چۆن دەکرێت ناوبژیوانێک لەسەر ئەرکی خۆی لە کەرکووکەوە بچێتە قەڵادزێ و تەنانەت پارەی نانخواردن و هاتووچۆیشی پێ نەبێت؟"

دیار لە (بەرپرسیار) ئاماژەی بە رووداوێکی ناخۆش کرد و گوتی، "لە دوایین یاری کە لە ئاکرێ بەڕێوەمبرد، لێم درا و راپۆرتی پزیشکیم هەبوو، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێ هیچ هەڵوێستێکی نەبوو، تەنانەت پارەی ئەو یارییەشم وەرنەگرتووە."

بەهۆی ئەم دۆخەوە، بەشێک لە ناوبژیوانان، بەتایبەتی لە سلێمانی و کەرکووک، بایکۆتی یارییەکانیان کردووە. سۆران، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی سلێمانی، دەڵێت، "لە وەرزی 2024-2025 بەهۆی نەبوونی پارەوە بایکۆت کرا، چونکە ناوبژیوان هەبوو گیرفانی بەتاڵ بوو."

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان قەیرانەکە پشتڕاست دەکاتەوە، عەباس عەلی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، لە بەرنامەی (بەرپرسیار) گوتی، "نزیکەی دوو ملیار دینار قەرزاری ناوبژیوانانین. حکومەت بەرامبەر یەکێتیی تۆپی پێ کەمتەرخەمە. ئێمە ساڵێک و حەوت مانگە خۆبەخشانە کار دەکەین."

بە گوتەی عەباس عەلی، حکومەت هێشتا بڕی 160 ملیۆن دیناری وەرزی 2023-2024ـی خەرج نەکردووە، کە وەک چەکێک ماوەتەوە و هیچ بانکێک ئامادە نییە پارەکە خەرج بکات. هەروەها بۆ وەرزەکانی 2025 و 2026 هیچ بودجەیەک تەرخان نەکراوە، سەرەڕای ئەوەی یەکێتییەکە لەسەر بەڵێنی حکومەت دەستی بە خولەکان کردووە.

جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ هۆشداری دەدات و دەڵێت، "پلانمان هەیە ئەگەر پارە خەرج نەکرێت، هیچ خولێکی تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەناچێت. ناکرێت دوو ملیار دینار قەرزار بیت و هیچ بڕە پارەیەکت بۆ خەرج نەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە