Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

بایرن میونشن هێرشبەرێکی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیگۆر تیاگۆی هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد دەستپێکردووە، تاوەکو لە وەرزی نوێدا وەک جێگرەوەی هاری کەین سوودی لێ وەربگرێت.


یانە باڤارییەکە چاوی لە بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەیە و تیاگۆی وەک بەربژێرێکی گونجاو بۆ پشتیوانیکردنی کەین دەستنیشان کردووە. میدیای ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن ئارەزوویەکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە نیشانداوە و گفتوگۆ سەرەتاییەکانیشی لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی بۆ بۆندێسلیگا دەستپێکردووە.

پێویستی یانەکە بۆ هێرشبەرێکی نوێ دوای ئەوە هات، نیکۆلاس جاکسۆن دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لە میونشن، گەڕایەوە بۆ یانەی چێڵسی. هەرچەندە هاری کەین وەک یاریزانیی سەرەکی و بێرکابەر دەمێنێتەوە، بەڵام نەبوونی یاریزانی یەدەگی گونجاو وایکردووە یانەکە جارێکی دیکە بیر لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بکاتەوە.

تیاگۆ وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکێشکرد و بووە یەکێک لە گۆڵکارە دیارەکانی خولەکە. ئەو هێرشبەرە بەرازیلییە لە 38 یاری پرێمەرلیگدا 22 گۆڵی تۆمارکرد و تەنیا لە دوای ئێرلینگ هالاندی گۆڵکاری مانچێستەر سیتی بووە دووەم باشترین گۆڵکاری خولەکە. گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ میونشن کارێکی ئاسان نابێت، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ برێنتفۆرد تاوەکو 15ـی مانگی 6ـی 2031 بەردەوامە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی لە گرێبەستەکەدا نییە.

هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە لە کاتێکدایە، هاری کەین ئامادەیە پێگەی خۆی لە یانەکە بەهێزیت بکات. کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە کاتی گواستنەوەی بۆ ئەڵمانیا ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و بڕیارە کەینی تەمەن 33 ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی بکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ.

کەین دەیەوێت لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبێنێت و بڕوای تەواوی بە پێکهاتەی ئێستای یانەکەی هەیە. وەرزی رابردوو ئەم هێرشبەرە لە 51 یاریدا 61 گۆڵی تۆمارکرد، بەوەش کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 146 گۆڵ لە 147 یاری داپۆشینی درێسی یانە ئەڵمانییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە