Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

جولیان ئەلڤارێز ئەمڕۆ لەگەڵ سیمیۆنی کۆدەبێتەوە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئارامی لەدەستداوە و بڕیاری داوە بە فەرمی داوای رۆیشتن لە یانەکەی بکات، ئامانجی ئەو یاریزانە واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ بارسێلۆنا لەم مێرکاتۆیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆدەبێتەوە. بەپێی میدیای ئیسپانیا، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەم کۆبوونەوەیەدا داوای رۆیشتن دەکات. ئەلڤارێز رۆژی دووشەممە گەڕایەوە مەدرید، بەڵام نەیتوانی سیمیۆنی ببینێت، چونکە راهێنەرەکە بۆ پشوو چووبووە دوورگەی ئیبیزا.

نەبوونی سیمیۆنی و میگێل ئەنخێل گیل مارینی بەڕێوەبەری جێبەجێکار نیگەرانی زۆری لای یاریزانەکە دروستکردووە. ئەلڤارێز پێیوایە یانەکە پشتگوێی خستووە، لە کاتێکدا ئەو چەندین جار هەوڵیداوە لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکات. یاریزانەکە دوێنێ سێشەممە دوو یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا و لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی و فێرناندۆ هیدالگۆی بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبووەوە.

پەیامی ئەلڤارێز روونە؛ ئەو چیتر نایەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە و ئامادەیە هەنگاوی تووندتر بنێت ئەگەر داواکەی رەتبکرێتەوە. نزیکەکانی ئەو یاریزانە دەڵێن "یانەکە لە مانگی 2ـی رابردوو بەڵێنی پێدابوو رێگری لێ نەکات ئەگەر بیەوێت لەم هاوینەدا بڕوات". ئێستا هەموو شتێک بەستراوەتەوە بەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ سیمیۆنی ئەنجامی دەدات، تێیدا یاریزانەکە بە شێوەیەکی تووند داوای رۆیشتن دەکات.

جولیان ئەلڤارێز ساڵی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا، ئێستاش دەیەوێت لە لالیگا ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ بارسێلۆنا تاقی بکاتەوە. ئەم یاریزانە پێیوایە گفتوگۆ گەیشتووەتە بنبەست و تەنیا رێگە بۆ ئەو، جێهێشتنی یانە مەدریدییەکەیە بەرەو کامپ نو.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە