Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

چابی ئەلۆنسۆ لە چێڵسی شۆڕشی هەڵگیرساندووە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

یانەی چێڵسی لە ژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ شۆڕشێکی گەورەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە و بە خەرجکردنی زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆ، ریکۆردی مێژوویی شکاندووە، بەڵام ئێستا رووبەڕووی تەنگژەی زۆریی ژمارەی یاریزانان بووەتەوە.


یانەی چێڵسی جارێکی دیکە لەم هاوینەدا بە خەرجکردنی بڕە پارەیەکی خەیاڵی پێکهاتەیەکی بەهێزی دروست کردووە. چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری نوێی تیپەکە ستراتیژی گواستنەوەکانی گۆڕیوە و دەیەوێت تیپێک بۆ ململانێکان رێکبخات. دوایین کارەکانی یانە لەندەنییەکە واژۆکردنی گرێبەست بوو لەگەڵ پێپ چاڤاریا بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش وایکرد کۆی خەرجییەکانی یانەکە لەم وەرزەدا بگاتە ئاستێکی پێوانەیی.

لەو کاتەوەی گرووپی بلۆکۆ بە سەرۆکایەتی تۆد بۆیلی لە ساڵی 2022 یانەکەی کڕیوە، چێڵسی بووەتە پسپۆڕ لە کۆکردنەوەی بەهرەمەندە گەنجەکان. بیرۆکەکە سادەیە؛ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ زۆرترین بەهرەمەند بە درێژترین ماوە، تاوەکو دواتر نرخیان لە بازاڕدا بەرزبێتەوە. هەرچەندە ئەم پلانە لە رووی داراییەوە هەندێک جار سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە ناو یاریگەدا ئەنجامی گەورەی بۆ چێڵسی بەدەست نەهێناوە. تیپەکە وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ پلەی 10ـی بەدەستهێنا و نەیتوانی بگاتە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان.

ئێستا چابی ئەلۆنسۆ ئەرکی رێکخستنەوەی تیپەکەی پێسپێردراوە. ئەو راهێنەرە دەستبەجێ گۆڕانکاری لە ستراتیژی گواستنەوەکاندا کرد و گوتی "ئێمە تیپێکمان دەوێت هاوسەنگی لەنێوان کوالێتی و عەقڵییەتدا دروستبکات". بۆ ئەم مەبەستە، چێڵسی تەنیا پشتی بە گەنجان نەبەست و یاریزانی خاوەن ئەزموونی وەک جۆردان هێندێرسۆنی تەمەن 36 ساڵ و دانی وێلبێکی تەمەن 35 ساڵی گواستەوە ریزەکانی.

سەرباری هێنانی یاریزانی بە ئەزموون، خەرجییەکان بۆ گەنجانیش بەردەوام بوو. یانەکە 138 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز لە ئاستۆن ڤێلا خەرج کرد، بەوەش بووە پێنجەم گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا. کۆی گشتی وەبەرهێنانی چێڵسی لەم هاوینەدا گەیشتە 408 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی جیهان و مێژووی یانەکە.

ئێستا چێڵسی خاوەنی 39 یاریزانە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بۆ تیپێکی تۆپی پێ. پێشبینی دەکرێت 25 یاریزان لە یانەکە بڕۆن. لەنێو ئەو یاریزانانەی ناویان بۆ رۆیشتن دەهێنرێت، نیکۆلاس جاکسۆن، لایام دیلاپ و مێخایلۆ مودریک هەن. هەروەها ئەگەری رۆیشتنی ئینزۆ فێرناندێز بۆ ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی هەیە، کە ئەگەر ئەوە رووبدات، ئەلۆنسۆ هەوڵ بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی لە یانەی ئارسیناڵ دەدات.

ئامادەکارییەکانی چێڵسی بۆ وەرزی نوێ بێ گرفت نەبووە. دوای دۆڕانیان بەرامبەر یوڤێنتوس و تۆتێنهام، تیپی یەدەگی چێڵسی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی جۆهۆر دی تی لە مالیزیا بە ئەنجامی 3-3 یەکسان بوو، ئەمەش کاردانەوەی زۆری دروستکرد و بە ئابڕووچوون ناویان برد. چێڵسی یەکەم یاری خۆی لە وەرزە نوێی پرێمەرلیگدا، لە 24ـی مانگی 8 بەرامبەر فولهام ئەنجام دەدات.


بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە