Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

مۆرینیۆ بەدوای چارەسەرێکی بەپەلەدا دەگەڕێت

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید خۆی بۆ وەرزێکی نوێ و پڕ لە ئاڵنگاری ئامادە دەکات، بەڵام نەبوونی شوێنی بەتاڵ لە لیستەکەیدا، رێگرە لەوەی یانە شاهانەکە گرێبەستی نوێ ئەنجام بدات، مەگەر ئەوەی یاریزانێک ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.


جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەکە،  لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرزدا بە پلانی 4-2-3-1 یاری کردووە و بەدوای دروستکردنی هاوسەنگییە لەنێوان هێڵی بەرگری و هێرشبەردا، بەتایبەت دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ کە کێشەی بۆشاییەکانی هێڵی ناوەڕاستی زیاتر دەرخستووە. مۆرینیۆ ئێستا بەدوای هاوبەشێکی گونجاو بۆ ئۆریلیان چوامینی دەگەڕێت لە چەقی یاریگادا.

ترێنت.. چارەسەرە بەپەلەکەی مۆرینیۆ

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی 'کادینا سێر'، مۆرینیۆ بیر لەوە دەکاتەوە ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی ئینگلیزی لە هێڵی ناوەڕاستدا تاقی بکاتەوە، ئەگەر یانەکە نەتوانێت یاریزانێکی نوێ بۆ ئەو شوێنە بکڕێت.

مۆرینیۆ پێیوایە ئارنۆڵد دەتوانێت کێشەی گواستنەوەی تۆپ و رێکخستنی یارییەکە چارەسەر بکات. ئەوەی ئەم بیرۆکەیەی مۆرینیۆ بەهێزتر دەکات، ئەگەری هاتنی دینزل دومفرێسە بۆ پێگەی بەرگریکاری راست، کە ئەمەش رێگە بۆ ئارنۆڵد خۆش دەکات بچێتە قووڵایی هێڵی ناوەڕاست و لای راست بۆ دومفرێس چۆڵ بکات.

ئەمە بۆ ئارنۆڵد ئەزموونێکی نوێ نابێت، چونکە پێشتر ساوسگێت لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تەنیشت دێکلان رایس دایپۆشی، هەرچەندە ئەو ئەزموونە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست نەهێنا و یاریزانەکە لە ناوچە قەرەباڵخەکاندا تووشی گرفت دەبوو.

بێرناردۆ سیلڤا بژاردەی یەکەمە

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بێرناردۆ سیلڤا وەک بژاردەی یەکەم بۆ ئەو رۆڵە دەبینێت، بەڵام دەزانێت سێلڤا تەمەنی گەیشتووەتە 32 ساڵ و ناتوانێت لە هەموو خولەکەکانی وەرزێکی درێژدا بە هەمان ئاست یاری بکات، بۆیە دەیەوێت چەند بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەست بێت.

سەبارەت بە یاریزانانی ئێستای یانەکە، مۆرینیۆ پێیوایە ڤاڵڤێردی دەبێت زیاتر لە هێرشبەران نزیک بێت نەک لە دواوەی هێڵی ناوەڕاست. هەروەها کاماڤینگاش هێشتا نەیتوانیوە بەتەواوی بڕوا بە مۆرینیۆ بهێنێت لەڕووی کۆنتڕۆڵکردن و دابەشکردنی تۆپ لە ژێر پەستاندا.

تیاگۆ پیتارچ.. هیواکەی ئەکادیمیا

ناوێکی دیکە کە لە لیستی تیپی یەکەمدا لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە دەرکەوتووە، تیاگۆ پیتارچی یاریزانی ئەکادیمیایە. پیتارچ یاریزانێکی سەرەکی بوو لە پلانی ئەربێلوا و مۆرینیۆ متمانەی پێیەتی، بەڵام پێکانەکەی لە سەرەتای وەرزدا رێگر بوو لەوەی راهێنەرەکە لە نزیکەوە ئاستی هەڵبسەنگێنێت.

لە کۆتاییدا، مۆرینیۆ کە هیوای لەسەر گواستنەوەی رۆدری هەڵچنیبوو وەک چارەسەری نموونەیی،  ئێستا ناچارە پەنا بۆ داهێنانی نوێ بەرێت و گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ هێڵی ناوەڕاست بە یەکێک لە سوپڕایزە گەورەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە