Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جواو کانسێلۆ و خوان لاپۆرتا

جواو کانسێلۆ و خوان لاپۆرتا

وەرزش

کانسێلۆ دەگەڕێتەوە و رێککەوتنەکە جیاوازە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی هیلالی سعودی، لە گەڕانەوە بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە. یاریزانەکە لەڕێگەی پەیامێکی ناڕاستەوخۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە گەڕانەوەی بۆ کەتەلۆنیا تەنیا کاتی ماوە.


کانسێلۆی تەمەن 32 ساڵ، وێنەیەکی خۆی بە درێسی بارسێلۆناوە بڵاوکردووەتەوە و ئیمۆجییەکی 'کاژێری لمی' لەتەنیشت داناوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە کاتی گەڕانەوەی بۆ یاریگەی 'سپۆتیفای کامپ نو' زۆر نزیکە.

گرێبەستێکی بێبەرامبەر

هەرچەندە پێشتر باس لەوە دەکرا بارسێلۆنا بڕی 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ بە هیلال دەدات، بەڵام رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی زانیاریی نوێی ئاشکرا کردووە. بەگوێرەی رۆژنامەکە، کانسێلۆ بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارساوە دەکات، لە بەرامبەردا یانەی هیلال گرێبەست لەگەڵ مارک کاسادۆ واژۆ دەکات. کاسادۆ کە لە پلانەکانی هانزی فلیکدا نییە، بەبڕی کەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانە سعودییەکە، ئەمەش رێگەی بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ خۆش کردووە.

دۆخی کانسێلۆ لە هیلال

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی هیلال، لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی سعودی بەرامبەر فەیسەڵی، کانسێلۆی لە لیستەکە دوورخستەوە. ئینزاگی لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە گوتی "کانسێلۆ بەردەوامە لە مەشقەکان، بەڵام پرسی مانەوە یان رۆیشتنی پەیوەندی بە کارگێڕیی یانەکەوە هەیە.

جێگەی ئاماژەیە یانەی هیلال ئێستا 13 یاریزانی بیانی هەیە، لەکاتێکدا بەپێی یاساکان تەنیا بۆی هەیە 10 یاریزانی بیانی تۆمار بکات، ئەمەش وایکردووە یانەکە دەستبەرداری بەشێک لە بیانییەکانی بێت.

فلیک گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی کانسێلۆ دەربڕیوە، چونکە پێیوایە یاریزانەکە وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بەهۆی ئەوەی دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی جیاوازدا یاریی بکات، سوودێکی زۆر بە پێکهاتەکەی دەگەیێنێت. ئێستا رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان بارسا و کانسێلۆ هەیە و تەنیا واژۆی کۆتایی یانەی هیلالی ماوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکە رابگەیێنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە