Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026

دیمەنێک لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026

وەرزش

قسەکانی ناوبژیوانی یاریی کۆتایی مۆندیال لەگەڵ مێسی هەرایەکی گەورە لە ئیسپانیا دەنێنەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


بڵاوبوونەوەی دیمەنێکی نوێی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین، جارێکی دیکە ناوبژیوانی یارییەکە؛ سلاڤکۆ ڤینچیچی خستەوە ژێر پرسیار و شەپۆلێکی تووڕەیی لەلایەن هاندەرانی ئیسپانیاوە بەدوای خۆیدا هێنا.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ  FIFA، رۆژی شەممە چەند دیمەنێکی تایبەتی یارییەکەی بڵاوکردەوە کە لەڕێگەی تەکنەلۆژیای RefCam (ئەو کامێرایەی لەسەر جەستەی ناوبژیوان دەبەسترێت) تۆمارکراون. یەکێک لە دیمەنە هەرە پڕگومانەکان، ئەوکاتەیە کە ڤینچیچی ناوبژیوان لەگەڵ لیۆنێل مێسی، کاپتنی ئەرجەنتین قسە دەکات.

لە دیمەنەکەدا دەبیسترێت ناوبژیوانی سلۆڤینییەکە بە مێسی دەڵێت "مێسی، کۆنتڕۆڵی پارێدیس بکە، کۆنتڕۆڵی بکە. نامەوێت بیکەمە دەرەوە بە کارتی سوور، ئەو پێشتر کارتی زەردی وەرگرتووە".

ئەم داوایەی ناوبژیوان لە مێسی بۆ هێورکردنەوەی لیاندرۆ پارێدیسی هاوڕێی، کە لەو کاتەدا لەگەڵ یاریزانانی ئیسپانیا لە چەند بەریەککەوتنێکی توونددا بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو. هاندەرانی ئیسپانیا ئەم قسانە وەک
'نەرمی نواندن' و 'لایەنگری' ناوبژیوان بۆ ئەرجەنتین لە قەڵەم دەدەن و پێیانوایە ڤینچیچ مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ مێسی و هاوڕێکانی کردووە.

هەندێک لە هاندەرانی ئیسپانیا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ناوبژیوانەکە لە ترسی دەرکردنی یاریزانی ئەرجەنتین، ئەو هۆشدارییەی بە مێسی داوە، نەک لەبەر رێزگرتن لە یاساکانی یارییەکە، بەڵام لە بەرامبەردا، لایەنگرانی ناوبژیوانەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر لەو یارییەدا ڤینچیچ سڵی نەکردووەتەوە لە بەکارهێنانی کارتی سوور و ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەهۆی دوو کارتی زەردەوە لە یارییەکە کردە دەرەوە.

 

جەختیش دەکەنەوە کە قسەکردن لەگەڵ کاپتنی تیپەکان بۆ ئارامکردنەوەی یاریزانەکان، بەشێکە لە مامەڵەی ئاسایی ناوبژیوانان بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییە هەستیارەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە