Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کانسێلۆ

کانسێلۆ

وەرزش

جواو کانسێلۆ بۆ سێیەمین جار گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی، بۆ جاری سێیەم دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودی گەیشتە رێککەوتن بۆ
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی 'ESPN'ی راگەیاندووە، کانسێلۆی تەمەن 32 ساڵ وەک یاریزانێکی ئازاد  پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە پێشتر دوو جار بە خواستن لە وەرزەکانی 2023-2024 و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە یاریی کردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، کانسێلۆ لە کۆتایی وەرزی رابردووەوە بە روونی بە کارگێڕی بارسای راگەیاندبوو کە دەیەوێت بە هەمیشەیی بگەڕێتەوە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو. ئەم خەونەی یاریزانەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بوو بە راستی، کاتێک توانی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی رێکبکەوێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختەی گرێبەستەکەی، کە لە ساڵی 2024ـەوە پەیوەندی پێوە کردبوون.

ئەمە دەبێتە سێیەم جار کانسێلۆ واژۆ بۆ بارسا دەکات، بەڵام ئەمەیان جیاوازە و یەکەمجارە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی دەبێتە یاریزانی بلاوگرانا.

کانسێلۆ کە لە مانگی یەکی رابردوودا بۆ جاری دووەم گەڕایەوە بارسا، رۆڵێکی کاریگەری گێڕا لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و ناوی چووە مێژووەوە؛ ئەو بووە یەکەم یاریزان لەم سەدەیەدا کە بتوانێت نازناوی چوار خول لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بەدەستبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە