Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

میدیاکانی تورکیا باس لە موسڵمانبوونی رۆبێرتۆ کارلۆس دەکەن

میدیاکانی تورکیا باس لە موسڵمانبوونی رۆبێرتۆ کارلۆس دەکەن

وەرزش

رۆبێرتۆ کارلۆس موسڵمان بووە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


بڵاوبوونەوەی هەواڵی موسڵمانبوونی رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەفسانەی مێژوویی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێوەندە وەرزشییەکاندا دروست کردووە، دوای ئەوەی میدیاکانی تورکیا پەردەیان لەسەر دیدارێکی تایبەتی ئەو ئەستێرەیە لادا.


عەلی شاهین، سیاسەتمەداری تورک، لە هەژماری فەرمی خۆی لە "X" زانیاریی نوێی دەربارەی گەشتێکی بۆ شاری ساوپاولۆی بەرازیل بڵاوکردەوە. شاهین وێنەیەکی خۆی لەگەڵ شێخ جیهاد حەسەن حەمادە و ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە بەرازیل بڵاوکردووەتەوە.

شاهین ئاماژەی بەوە کردووە کە شێخ جیهاد حەمادە پێی راگەیاندووە، رۆبێرتۆ کارلۆس بۆ ماوەیەکی درێژ لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵیان و نزیکەی چوار هەفتە پێش ئێستاش سەردانی کردوون.

بەگوێرەی گێڕانەوەی ئەو سیاسەتمەدارە تورکە، شێخ جیهاد جەختی کردووەتەوە کە لەو دیدارەدا رۆبێرتۆ کارلۆس شایەتمانی هێناوە و ئایینی ئیسلامی وەک ئایینی خۆی هەڵبژاردووە.

عەلی شاهین لە پۆستەکەیدا پیرۆزبایی لە ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید کردووە و هیوای ژیانێکی پڕ لە ئاشتی، تەندروستی و بەرەکەتی بۆ خۆی و خێزانەکەی لە نێو ئایینی ئیسلامدا خواستووە.

رۆبێرتۆ کارلۆس کە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی مێژووی تۆپی پێ دادەندرێت، تاوەکو ئێستا بەفەرمی لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەم هەواڵە نەداوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە لەلایەن سیاسەتمەدارێکی ناسراوەوە، بابەتەکەی کردووەتە رۆژەڤی میدیا وەرزشییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە