Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

رۆدری بووە یاریزانی بارسێلۆنا و دەڵێت "کاتی بردنەوەی چامپیۆنزلیگە"

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی ئیسپانیا و یانەی مانچێستەر سیتیی بۆ یانەکەی راگەیاند.


بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا گواستنەوەی یاریزانەکەی راگەیاند و ئەو ناوەڕاستکارە نێودارە ئیسپانییەی وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 دەبێت.

رۆدری پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بارسێلۆنا و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان چووە بارەگای تایبەتی یانەکە و واژۆی لەسەر گرێبەستی یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

دوای ناساندنی وەکو یاریزانی نوێی بارسا، رۆدری لە یەکەم لێدوانیدا گوتی "کاتی ئەوەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە".

رۆدری، ئەستێرەی ئیسپانی و خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە یەکەم دەرکەوتنیدا تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە و پەیوەندیی نێوان خۆی و لامین یامال.

لەبارەی ئەو قسانەی پێشتر لەسەر ستەیجی باڵۆن دۆر دەربارەی لامین یامال کردبووی، رۆدری رایگەیاند: "لامین لەو کاتەوەی دەیناسم، پێشکەوتنێکی سەرنجڕاکێش و گەشەکردنێکی باوەڕپێنەکراوی هەبووە. ئەو زۆر بایەخ بە نازناوە تاکەکەسییەکان نادات، بەڵام توانایەکی وای هەیە کە ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بڕوات، دەگاتە ئەو ئاستەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە."

سەبارەت بەوەی ئایا لامین یامال لە کاتی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گوشاری لێ کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، رۆدری گوتی: "نەخێر، ئەو هیچ جۆرە گوشارێکی دروست نەکرد. ئێمە وەک یاریزان تێدەگەین ئەمانە بابەتی هەستیارن و یاریزان خۆی بڕیار دەدات بۆ کوێ دەچێت."

رۆدری ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی گواستنەوەکەی کەمێک ماندووی کردووە، بەڵام ئێستا تەنیا تیشکی سەرنجی لەسەر بردنەوەی نازناوەکانە و گوتی: "لێرەین بۆ ئەوەی هەموو شتێک ببەینەوە. خەریکی دروستکردنی کولتوورێکین بۆ بردنەوەی هەموو نازناوەکان؛ دەمانەوێت لە ئەوروپا هەنگاوی گەورە بنێین و لە لالیگاش بەردەوام بین. زۆر دڵخۆشم کە لێرەم و هیوادارم هەموو ئامانجەکانمان لە کۆتایی وەرزدا بەدی بێن."

ئەو یاریزانە ئیسپانییە دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان بردنەوەی نازناوە بەکۆمەڵەکانە، چونکە نازناوە تاکەکەسییەکان تەنیا دەرەنجامی کارە باشەکانن لەگەڵ تیپەکەدا.

رۆدری دوای 7 ساڵ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیی بەجێهێشت و دوای رکابەرییەکی زۆری ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، براوەی مۆندیال پەیوەندیی بە بلاوگراناوە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە