Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

"سەرۆکی یانەی دیاربەکرسپۆر بەهۆی ئەوەی خۆی بە هەواڵگری ناساندووە، زیندانی کرا"

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

سلێمان سۆڵگون، سەرۆکی یانەی دیاربەکرسپۆر بە تۆمەتی "خۆناساندن وەک کارمەندی هەواڵگری و فێڵکردن بە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە دادوەرییەکان" خرایە زیندانەوە.


سلێمان سۆڵگون، کە هەفتەیەکە بووەتە سەرۆکی یانەی دیاربەکرسپۆر، لەگەڵ گۆکهان حوسێن ساریجی و عەبدوڵڵا دۆغان کە پێشتر بە بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ دەستگیرکرابوون، رێکاری ئەمنییان لەگەڵدا گیرایەبەر. دوای تەواوبوونی رێکارەکان، رەوانەی دادگەی چاغڵایانی ئیستەنبووڵ کران.

دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، هەر سێ تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگەی ئێشکگری سزادانی ئاشتەوایی کران؛ بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرچوو و رەوانەی گرتووخانە کران.

تۆمەتی خۆناساندن وەک کارمەندی هەواڵگری (میت)

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، لە راپۆرتی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە رێکخراوەکان، ئاماژە بەوە کراوە کە تۆمەتبارەکان خۆیان وەک کارمەندی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ناساندووە و وایان نیشانداوە لەم بابەتەدا پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری و بەتایبەتیش وەزیر و یاریدەدەرانی وەزیران هەیە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە تۆمەتباران فێڵیان لە سکاڵاکاران و خەڵکی دیکەش کردووە؛ بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە دادوەرییەکانیان پێداون، بەتایبەتیش یەکێک لەو دۆسیانە کە تاوانی کوشتنە، پێیان گوتووە لەڕێی وەزیری دادەوە بۆی چارەسەر دەکەن.

بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە ئۆپەراسیۆن کرایە سەر چوار ناونیشانی جیاواز. 
لەو ئۆپەراسیۆنەدا سۆڵگون، ساریجی و دۆغان دەستبەسەر کران.

سلێمان سۆڵگون، کە یەکێکە لەو سێ کەسەی بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرچووە، نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر وەک سەرۆکی یانەی دیاربەکرسپۆر دەستنیشان کرا.

ئامەدسپۆر و دیاربەکرسپۆر دوو یانەی جیاوازن
 
دیاربەکرسپۆر و ئامەدسپۆر دوو یانەی جیاوازن و هەردووکیان نوێنەرایەتیی پارێزگای ئامەد دەکەن. 
یانەی دیاربەکرسپۆر رۆژی 24-6- 1968 دامەزراوە و رەنگی درێسەکەی سوور و سەوزە. ئەو دوو یانەیە لە هەمان یاریگەدا یاری دەکەن کە یاریگەری یانەی دیاربەکرسپۆرە. ئامەدسپۆر هەتاوەکو ئێستا یاریگەیەکی تایبەت بە خۆی نییە.
دیاربەکرسپۆر ئەم ساڵ لە خولی یانە پلەسێیەکان یاری دەکات. لە ماوەی رابردوودا ئاستی یانەی دیاربەکرسپۆر بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. 
 
هەرچی یانەی ئامەدسپۆرە ساڵی 1972 دامەزراوە و درێسەکەی تێکەڵەی رەنگەکانی سوور، سەوز، سپییە. 
ساڵی 1990 لەلایەن شارەوانیی ئامەدەوە کڕدرا و ناوەکەی بۆ (یانەی شارەوانیی دیاربەکر) گۆڕدرا. 
ئەم ساڵ لە خولی نایاب یاری دەکات و یەکەم یاریسی بە ئەنجامی 3-0 لە ئەرزەڕۆم سپۆر بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە