Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆڵ پۆگبا

پۆڵ پۆگبا

وەرزش

بەڕێککەوتنی هەردوولا؛ مۆناکۆ و پۆڵ پۆگبا جیابوونەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو - هەولێر


یانەی مۆناکۆی فەرەنسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پۆڵ پۆگبای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسای بەڕێککەوتنی هەردوولا راگەیاند، ئەمەش پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولەکان.


مۆناکۆ لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەکە و یاریزانەکە گەیشتوونەتە بڕیارێکی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەیان، کە بڕیاربوو تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوام بێت. هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە ئەو ئامانجانەی بۆ یاریزانەکە دانرابوون لە کاتی پەیوەندیکردنی بە یانەکە، تەنیا بەشێکی کەمیان بەدیهاتوون.

یانە فەرەنسییەکە سوپاسی پۆگبای کردووە، کە پاڵەوانی مۆندیالی 2018ـە، و ستایشی پیشەگەری و پابەندیی ئەو یاریزانەی کردووە لە ماوەی مانەوەی لەنێو یانەکەدا. مۆناکۆ جەختی کردووەتەوە کە پۆگبا عەقڵییەتێکی ناوازەی نیشانداوە و توانیویەتی دوای دابڕانێکی درێژ بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە بەرزترین ئاستدا، جگە لەوەی رۆڵێکی گرنگی لە نێو ژووری جلگۆڕیندا هەبووە لە گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ یاریزانە لاوەکانی یانەکە.

پەیامی ماڵئاوایی پۆگبا


لەلایەن خۆیەوە، پۆڵ پۆگبا پەیامێکی ماڵئاوایی ئاراستەی کارگێڕی و هاوڕێکانی و هاندەران کرد و گوتی "دەبێت سوپاسی سەرۆکی یانەکە و کارگێڕی و هاوڕێکانم و هەموو ئەندامانی دەستەی تەکنیکی و ئەو هاندەرانەش بکەم کە باوەڕیان پێم هەبوو. نوێنەرایەتیکردنی ئەم یانەیە و شانشینی مۆناکۆ ئەزموونێکی ناوازە بوو."
پۆگبا هەروەها دەڵێت "مۆناکۆ یانەیەکی گەورەیە، هەرچەندە نەمتوانی ئەو ژمارە یارییەی کە هیوام بۆ دەخواست ئەنجامی بدەم، بەڵام هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو دەرفەتە دەبم کە درێسی ئەم یانەیەم پۆشی".

تیاگۆ سکۆرۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مۆناکۆ، رایگەیاند کە گرێبەستکردن لەگەڵ پۆگبا ئاڵبگارییەکی پڕ لە ئامانج بوو، ئاماژەی بەوەش کرد هەرچەندە کۆتاییەکە بەو شێوەیە نەبوو کە یانەکە هیوای بۆ دەخواست، بەڵام ئەمە لە بەهای گەڕانەوەی پۆگبا بۆ نێو یاریگەکان و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر تیپەکە کەم ناکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە