Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لامین یامال

لامین یامال

وەرزش

مۆرینیۆ: لامین یامالم ناوێت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

خوزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ستایشی ئاستی لامین یامال، ئەستێرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای کرد، بەڵام دووپاتیکردەوە کە ئامادە نییە هیچ کام لە یاریزانانی ئێستای پێکهاتەکەی بەو یاریزانە بگۆڕێتەوە.


مۆرینیۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئارەزوو دەکات لامین یامال لە ریزەکانی ریال مەدریددا ببینێت، بە کورتی و بەبێ دوودڵی گوتی "نەخێر".

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە زیاتر روونکردنەوەی دا و گوتی "ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، ئەوەی لەم تەمەنەدا پێشکەشی کردووە و بەدەستی هێناوە شتێکی نائاساییە، بەڵام ئێمە لە ریال مەدرید خاوەنی پێکهاتەیەکی جیهانی و لە ئاستێکی بەرزین، هەر بۆیە ئامادەنیم هیچ یاریزانێکی خۆم بە ئەو بگۆڕمەوە".

ئەم لێدوانەی مۆرینیۆ لەکاتێکدایە کە لامین یامال وەک یەکێک لە گەورەترین بەهرەمەندەکانی جیهان سەیر دەکرێت، بەڵام  سپێشەڵ وەن بەم قسانەی دڵسۆزیی خۆی بۆ ئەستێرەکانی مەدرید وەک ئێمباپێ، ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە پێکهاتەکەی لە هەموو لایەکەوە تەواوە و پێویستی بە یاریزانی یانەی رکابەرە مێژووییەکەیان نییە.

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە لالیگادا رکابەرییەکی تووند و بەهێز لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدریددا هەبێت، بەو پێیەی هەردوو یانەکە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە