Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیمیۆنی و ئەلڤارێز

سیمیۆنی و ئەلڤارێز

وەرزش

سیمیۆنی: سووکایەتیکردن بە ئەلڤارێز قبوڵ ناکەم

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، جەختی کردەوە کە جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەر توخمێکی سەرەکییە لە ریزەکانی رۆخی بلانکۆسدا. گوتیشی "سووکایەتیکردن بە ئەلڤارێز قبوڵ ناکەم".

ئەم قسانەی سیمیۆنی لەمیانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەدا هات کە پێش یارییە چاوەڕوانکراوەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال لە خولی ئیسپانیا، لەبەردەم میدیاکاندا دەرکەوت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، سیمیۆنی باسی لە بارودۆخی جولیان ئەلڤارێز کرد و گوتی "سەرەتا دەمەوێت ئەو رستەیە روون بکەمەوە کە لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتم، کە تێیدا ئاماژەم بەوە کرد رێزی هاندەران دەگرم. ئەو رێزگرتنە رەهایە و هەمیشە وابووە، بەڵام بێگومان بەشداری ناکەم و سووکایەتی و بێڕێزی قبوڵ ناکەم. با ئەمە روون بێت، چونکە هەر وشەیەک لەم کاتەدا کە تێیدا هەندێک کەس چاوەڕێی دروستکردنی ئەم دابەشبوون و ململانێ و گومانەن، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە".

ئەو گوتیشی "گومان دەربارەی بارودۆخی ئەلڤارێز بوونی نییە، میگێل ئانخێل بەڕوونی قسەی کردووە. بۆ من، ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە وەرزشییەکانمان. لەگەڵی دەبین و لەڕووی وەرزشییەوە ئاگاداری دەبین. بۆچی؟ چونکە ئەو یاریزانی ئێمەیە، تاوەکو ئەوکاتەی لە ئاتلێتیکۆ بێت، من پارێزگاری لێ دەکەم و دەیپارێزم".

سەبارەت بە لیستی تیپەکە و بانگهێشتکردنی یاریزانان بۆ یارییەکەی سبەی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند "بەڵێ، ئەلڤارێز لە لیستی یارییەکەی سبەیدا دەبێت، ئەو لەڕووی ئامادەکاری و جەستەییەوە لە بارودۆخێکی باشتردایە. سبەی هەوڵ دەدەین یارییەکە بەڕێوە ببەین کە یارییەکی قورس دەبێت بەرامبەر رکابەرێکی گەورە. ئێمە هێشتا لە قۆناخی بەڕێوەبردنی خولەکەکانی یاریکردن و ماندوێتی جەستەییداین، لەکاتێکدا تیپە رکابەرەکان ئەم کێشەیەیان نییە".

سەبارەت بە بارودۆخی گشتی و ئامادەیی یاریزانەکان، سیمیۆنی نیگەرانی خۆی دەربڕی و گوتی "هێشتا بابەتەکە نیگەرانم دەکات، حەزم دەکرد هەمووانم لەبەردەست بووایە بۆ ئەوەی هەڵبژێرم کێ یاری دەکات. دەبێت بیر لە لایەنی جەستەیی و دەروونی بکەمەوە، و یاریزانەکان چۆن کاردانەوەیان دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوەیەی لە پشووەکانیاندا بەسەریان بردووە. با باسی بارودۆخی مۆلینا نەکەین کە تازە دەستی پێکردووە. کارێکمان هەیە کە پێویستی بە داهێنان هەیە بۆ ئەوەی تیپەکە بەباشی کێبڕکێ بکات. تێڕوانینێکی روونمان هەیە کە کاتێک پێکەوە بین، دەبینە تیپێکی ئاڵۆز و قورس".

لە کۆتاییدا سەبارەت بە باری دەروونی ئەلڤارێز، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە گوتی "بۆ هەر کەسێک بە تەنیا قورسە دیاری بکات کە کەسێکی دیکە هەست بە چی دەکات. ئەوەی من دەیبینم ئەوەیە کە بەباشترین شێوە کاردەکات و بە ەێزێکی زۆرەوە لەگەڵ هاوڕێکانی مەشق دەکات. هیچ گومانێکم لەو رێگایە نییە کە لەگەڵ یانەکە گرتوومانەتە بەر بۆ پێکهێنانی تیپێکی گەورە، چونکە ئەمە ئامانجمانە. ئێستا گرنگترین شت یارییەکەی ڤیاڕیالە نەک هیچ شتێکی دیکە، منیش تەنیا سەرنجم لەسەر ئەوەیە".

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە