Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارلۆس ئێسپی

کارلۆس ئێسپی

وەرزش

ریال مەدرید بە گۆڵێکی کوشندە لە ئیسپانیۆلی بردەوە و مۆرینیۆ بە سەرکەوتن دەستیپێکرد

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنی فەرمی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ لە لالیگا، توانی سەرکەوتنێکی دراماتیکی و گرنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل بەدەستبهێنێت.


لە گەڕی دووەمی لالیگادا، مێرەنگێ میوانی ئیسپانیۆل بوو و یارییەکەی بە ئەنجامی (2-1) لێ بردەوە. سەرەتای یارییەکە بۆ شاهانەکان نموونەیی بوو، کاتێک لە خولەکی 9دا جود بێلینگهام سوودی لە پاسێکی جوانی ئاردا گولەر وەرگرت و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

بەڵام یانەی خاوەن ماڵ بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی 30دا لە رێگەی ئەلێکس کالاترافا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و ململانێی یارییەکەی گەرمتر کرد.

لە گێمی دووەمدا، جۆزێ مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری و کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە، چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا؛ یان دیۆماندی و مارک کوکورێیای هێنایە ناوەوە، دواتریش هەریەکە لە ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، ئێدواردو کاماڤینگا و کارلۆس ئێسپیی خستە گەڕ.

دوای گوشارێکی زۆر و لێدانێکی ڤاڵڤێردی کە بەر ستوونی گۆڵ کەوت، دواجار لە خولەکی 90دا کارلۆس ئێسپی یەدەگ توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ ریال مەدرید تۆمار بکات و سێ خاڵی گرنگ بۆ تیمەکەی مۆرینیۆ مسۆگەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە