Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنا

وەرزش

بارسێلۆنا یەکەم یاریی دەکات و رۆدری یاریی ناکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا، پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێدا ئەنجامدەدات و بە گۆڕانکاریی گەورەوە دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات.


بلاوگرانا لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگادا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئێلچی یاریی دەکات، یانەکە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا چالاک و سەرنجڕاکێش بوو، گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە ئەنتۆنی گۆردۆن، کەریم ئادێمی، رۆدری و جواو کانسێلۆ کردووە و دەیەوێت رکابەری لەسەر پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی و چامپیۆنزلیگی وەرزی نوێ بکات.

بۆ یارییەکەی ئەمشەو رۆدری بەتەواوی ئامادەنییە و یاریی ناکات، بەڵام کانسێلۆ ئامادەیە و چاوەڕواندەکرێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات.

بلاوگرانا رۆژی شەممە دوایین مەشقەکانی خۆی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، تیپەکەی فلیک ئامادەیە بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێ بکات.

پێش یارییەکە هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە یانەکەوە بەمشێوەیە قسەیکرد.

رۆدری لەسەر چیمەنی یاریگا راهێنانی کرد. زۆر وردە و بیرکردنەوەی تەواوی لەسەر ئەوەیە. پلانی ئێمە ئەوەیە کە رۆژی دووشەممە لەگەڵ تیپەکەدا بگەڕێتەوە. پلانەکە بەم شێوەیەیە. خۆشحاڵم کە ئەو لێرەیە. ئەو یاریزانێکی نایاب و سەرکردەیەکی راستەقینەیە. کەسایەتییەکەی بەڕاستی مەزنە."

"من نیگەرانی ئەوە نیم. کە سەرەڕممان نییە، من باس لە یاریزانانی تیپەکانی دیکە ناکەم، تەنیا باس لە یاریزانانی تیپەکەی خۆم دەکەم. من و دیکۆ هەموو رۆژێک قسە دەکەین. دەمانەوێت تیپەکە بەهێزتر بکەین. ئەمە ئەرکی ئێمەیە. هەموو شتێک پەیوەندی بە تیپەکە و یانەکەوە هەیە، نەک بە یەک یاریزان یان بە منەوە. تەنیا من و دیکۆ و چەند کەسێکی زۆر کەم دەزانین چیمان دەوێت. ئەوە شتە گرنگەکەیە و دیکۆش کارێکی نایاب ئەنجام دەدات."

حەمزە ئامادەکارییەکی زۆر باشی پێش وەرز ئەنجام دەدات. ئەو یاریزانی ژمارە 9یە. گەنجە و توانایەکی زۆری هەیە. هەروەها گۆڵیشی تۆمار کردووە؛ کاتێک لەم پێگەیەدا یاری دەکەیت ئەمە گرنگترین شتە. ئەو کارێکی گەورە دەکات."

بێگومان گۆڕانکارییەکی زۆرمان هەبوو، بەڵام هەندێک جار بوونی گۆڕانکاری لە تیپەکەدا باشە، چونکە ئێستا هەمووان ئاگاداری ئەوەن. یاریزانی زۆر باش و ئاست بەرزمان بۆ تیپەکە هێناوە و ئێستا کوالێتی تیپەکە بەرزە. بێگومان هەندێک یاریزان بیر دەکەنەوە و دەڵێن 'باشە، ئەمە بۆ من بە چ واتایەک دێت؟ ئایا پێگەکەمم لەدەستدا؟' ئەمە شتێکی ئاساییە. بەڵام لە کۆتاییدا، کێبڕکێ لەسەر هەموو پێگەیەک هەیە."

"کانسێلۆ ئامادەیە و دەتوانێت یاری بکات. بە لای منەوە، ئەو تەکنیکێکی باوەڕپێنەکراوی هەیە. هەروەها یاریزانێکە پڕە لە پەرۆشی و سۆز بۆ یارییەکە. وەرزی رابردوو لەو پێگەیەی بۆمان یاری لێ دەکرد زۆر شتی پێ بەخشین. هەروەها لە هێرشبەریشدا بژاردەی زیاتری پێداین. لە کاتی گونجاودا لە بەرزترین ئاستدا بوو و زۆر یارمەتیدەریشمان بوو بۆ ئەوەی دووبارە لالیگا ببەینەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە