Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلیخاندرۆ باڵدێ

ئەلیخاندرۆ باڵدێ

وەرزش

باڵدێ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا دەدات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


ئەلیخاندرۆ باڵدێ، بڕیاریدا لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە دە رۆژی رابردوودا هەڵوێستی بەتەواوی گۆڕا، بەهۆی کەمبوونەوەی چانسی یاریکردنی دوای گەیشتنی جواو کانسێلۆ و دەرکەوتنی چاڤی ئیسپارت لە پلانەکانی تیپەکەدا.


باڵدێ تاوەکو ماوەیەکی نزیک حەزی بە مانەوە بوو لەگەڵ بارسێلۆنا سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە رۆشتنی دەکرد، چونکە ئامانجی سەرەکی مانەوە و کێبڕکێ بوو بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەک لە پێکهاتەکەی هانزی فلیکدا.

یاریزانەکە دەیزانی کە رۆڵی لەم وەرزەدا مسۆگەر نییە، بەڵام ئامادەبوو کێبڕکێ بکات، پێش ئەوەی پلانەکان بگۆڕێن دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستی کانسێلۆی بەفەرمی یەکلاکردەوە.

هەرچەندە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە پێشتر دەیزانی کانسێلۆ دەگات، بەڵام تەواوبوونی گرێبەستەکە دۆخی باڵدێی لەناو تیپەکەدا گۆڕی، بەتایبەت کە روون بووەوە کێبڕکێ لەسەر پێگەی بەرگریکاری چەپ زۆر قورستر دەبێت.

بەشداریکردنی چاڤی ئیسپارت وەک یاریزانی سەرەکی بەرامبەر ئێلچی ترسەکانی باڵدێی زیادکرد، پێش ئەوەی فلیک ناوی لە لیستی یارییەکە دووربخاتەوە؛ ئەم بڕیارەش لای یاریزانەکە وەک خاڵێکی وەرچەرخانی یەکلاکەرەوە لە داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەژمارکرا.
دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ لە چەند کاژێری رابردوودا، باڵدێ بڕیاری کۆتایی خۆی دا و بڕیاریدا پێش داخستنی دەرگای بازاڕی گواستنەوەکان بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت. خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانیشی بەهەماهەنگی لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا، دەستیان بە جوڵە کردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی گونجاو بۆی.

باڵدێ سەرنجی چەند یانەیەکی ئەورووپی ەاکێشاوە، بەڵام کەمیی کات لەبەردەم تەواوکردنی گرێبەستەکە بووەتە کۆسپ، چونکە تەنیا هەفتەیەک بۆ داخستنی بازاڕ ماوە و زۆربەی یانەکانیش لیستی یاریزانەکانیان بۆ وەرزی نوێ یەکلاکردووەتەوە.

مانچێستەر یونایتد دیارترین بژاردەی بەردەم بەرگریکارە ئیسپانییەکەیە، بەڵام هەڵوێستی یانە ئینگلیزییەکە دوای گرێبەستە نوێیەکانی گۆڕاوە، چونکە چیدی بیر لە کڕینی یاریزانەکە بەیەکجاری ناکەنەوە، بەڵکو دەیانەوێت بەخواستن بیبەنە ریزەکانیان.

بارسێلۆنا پێی باشتر بوو باڵدێ بەشێوەیەکی یەکجاری بفرۆشێت، بەڵام کەمیی کات لەوانەیە یانەکە ناچاربکات بەشێوازی خواستن رازی بێت ئەگەر دەستپێشخەرییەکی گونجاو نەبێت.

چەند پێشنیازێکی دیکەش بۆ یاریزانەکە هەن، بەڵام هێندەی بژاردەی مانچێستەر یونایتد سەرنجڕاکێش نین. مێندێز و دیکۆ بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەسەرێک بۆ داهاتووی باڵدێ، لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ئەم دۆسێیە تاوەکو رۆژانی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەکان بەکراوەیی بمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە