Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ماتێۆ گێندۆزی ئاگری لە یاریگەی لیۆن بەردا و شەڕێکی گەورەی نایەوە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ


یانەی فێنارباخچەی تورکی دوای 15 ساڵ دابڕان گەڕایەوە چامپیۆنزلیگ، بەڵام سەرکەوتنەکەیان بەسەر ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکی گەورە کۆتاییهات و ماتێۆ گێندۆزی یاریزانی فێنارباخچە بووە کرۆکی کێشەکان.

ماتێۆ گێندۆزی فەرەنسی بەهۆی رابردووی لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیک مارسێلیا، لە کاتی خۆگەرمکردن پێش یارییەکە لەلایەن هاندەرانی لیۆنەوە سووکایەتی پێکرا، ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵانە دوای تەواوبوونی یارییەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "خراپترین سووکایەتی ئاراستەی خێزان و دایک و منداڵەکانم کرا، ئەوە تەنیا هۆکار بوو بۆ ئەوەی لەو یارییە تووندەدا بەو شێوەیە رەفتار بکەم".

گێندۆزی کە پێشتر یاریزانی هێرتا بەرلین بووە، بەرگری لە رەفتارەکانی کرد و گوتی "لە لیگ وەن، لە حاڵەتی وەهادا قسە لەگەڵ هاندەران دەکەن بۆ ئەوەی بوەستن، ئەگەرنا یارییەکە رادەگرن، بەڵام لێرە بۆ ماوەی زیاتر لە 90 خولەک بەخۆگەرمکردنیشەوە، هاواریان دەکرد و سووکایەتییان بە هاوسەر و منداڵەکانم دەکرد، ئەمە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من هەبوو، بۆ من ئەوە بێڕێزییەکی تەواو بوو".

ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە کاتی خۆگەرمکردندا ئاماژەی نەشیاوی بۆ هاندەرانی لیۆن کرد، دوای گۆڵی دووەمی فێنارباخچە لە خولەکی 28 لەلایەن ئارچی بڕاون، گێندۆزی بە رەفتار و جوڵەی جیاواز لەبەردەم هاندەرانی لیۆن ئاهەنگی گێڕا، هێزە ئاسایشپارێزەکان لەو کاتەدا رێگرییان لە هاندەران کرد نەچنە ناو یاریگە.

یارییەکە زیاتر ئاڵۆز بوو کاتێک لیۆن گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە 2-1، دواتر دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد کە وایانزانی گۆڵی یەکسانبوونە و یارییەکە دەچێتە کاتە زیادکراوەکان، بەڵام ڤار هەردوو گۆڵەکەی رەتکردەوە.

دوای فیکەی کۆتایی، گێندۆزی لەناو یاریگەدا دەستی بە ئاهەنگگێڕان کرد، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ یاریزانانی لیۆن، ئەو یاریزانە لە نزیک گۆشەی یاریگەکە ئاماژەی نەشیاوی بۆ هاندەران کردوو و ئەوانیش شتیان تێگرتووە.
کێشەکە لە ناو تونێلی یاریگەکەدا گەورەتر بووە، کاتێک ئەندامێکی ستافی یانەی لیۆن هێرشی تووندی کردە سەر گێندۆزی، دوای ئەوە شەڕێکی بەکۆمەڵ لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپ دروستبوو.

کۆرێنتین تۆلیسۆ، کاپتنی لیۆن و یاریزانی پێشووی بایرن میونشن، رەخنەی لە رەفتارەکانی گێندۆزی گرت و گوتی "دەبێت لە کاتی سەرکەوتندا سادە بێت و لە ژووری جلگۆڕین ئاهەنگ بگێڕێت، ئەو رەفتارانە پێویست نین". تۆلیسۆ باسی لەوەشکرد گێندۆزی پێی گوتووە هۆکارەکەی سوکایەتی هاندەران بووە، بەڵام تۆلیسۆ پێیوایە "ئێمە هەموو هەفتەیەک لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان سووکایەتیمان پێدەکرێت، بەڵام نابێت بەو شێوەیە پەرچەکردارمان هەبێت".

فێنارباخچە ئەمساڵ دوای چاوەڕوانییەکی زۆر گەڕایەوە بۆ کێبڕکێکانی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە