Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لامین یامال

لامین یامال

وەرزش

گەشەکردنی جەستەی لامین یامال بووەتە هۆی پاشەکشەی ئاستی؟

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

پاشەکشەی ئاستی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، دەنگۆ و مشتومڕێکی زۆری لە نێو هاندەراندا دروستکردووە، بەتایبەت کە ئەو یاریزانە لە دوای یارییەکاندا بە سیمایەکی دڵتەنگەوە دەردەکەوێت و هەندێک جار رەتدەکاتەوە سڵاو لە هاندەرانی تیپەکەی بکات.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاندەران تیۆرییەکی جیاواز بۆ ئەم دابەزینی ئاستەی یامال دەخەنەڕوو، کە پەیوەندی بە گەشەی جەستەیی ئەو یاریزانەوە هەیە. ئامارەکان دەریدەخەن کە رێژەی بڕینی یامال بەراورد بە وەرزی رابردوو کەمی کردووە.

12 سانتیمەتر لە دوو ساڵدا! بەپێی ئەو تیۆرییەی بڵاوبووەتەوە، لامین یامال لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 12 سانتیمەتر باڵای کردووە. چاودێران پێیان وایە ئەم
گەشە خێرایەی جەستە، کاریگەریی کاتیی لەسەر هاوسەنگی، هەماهەنگیی ماسولکەکان و کۆنترۆڵکردنی جەستە دەبێت.

ئەم گۆڕانکارییە لە باڵا و پێکهاتەی جەستەدا، دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک جوڵەی یاریزانەکە وەک جاران سروشتی نەبن، بەتایبەت لە کاتی گۆڕینی ئاڕاستەی جوڵە و کۆنترۆڵکردنی تۆپ لە شوێنە تەسکەکاندا.

سەنتەری کێشکردن و هاوسەنگی لە تۆپی پێدا، رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هاوسەنگیی یاریزاندا. بۆ باڵێک کە پشت بە بڕین و رووبەڕووبوونەوەی یەک بەرامبەر یەک دەبەستێت، نزمبوونی سەنتەری کێشکردن یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە کاتی خێراییدا.

بەرزبوونەوەی باڵای یامال بە شێوەیەکی کتوپڕ، رەنگە وای کردبێت جەستەی پێویستی بە کات بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە نوێیەدا رابهێت. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستیی بڕیارنەدەر نییە کە ئەم گەشەیە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئامارەکانی، بەڵام ئەمە لێکدانەوەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ دۆخی ئێستای ئەو یاریزانە.

ئایندەی یامال چۆن دەبێت؟ 

سەرەڕای ئەم مشتومڕانە، لامین یامال هێشتا تەمەنی تەنیا 19 ساڵە و کاتێکی زۆری لەپێشە بۆ گەشەکردنی جەستەیی و هونەری. 
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر یامال بتوانێت جەستەی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا بگونجێنێت، لە داهاتوودا دەبێتە هێرشبەرێکی مەترسیدارتر، چونکە هێزی جەستەیی و باڵای بەرز لەگەڵ توانای بڕیندا کۆدەکاتەوە.

ئەم تیۆرییە تاوەکو ئێستا تەنیا وەک بۆچوونی هاندەران ماوەتەوە، بەڵام دەبێتە تیشکخستنە سەر ئەوەی چۆن یاریزانە لاوەکان لە قۆناخی پێگەیشتندا رووبەڕووی ئاڵنگاریی جەستەیی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە