Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زەورا و زاخۆ

زەورا و زاخۆ

وەرزش

زاخۆ بۆ یاریی لووتکە لە بەغدایە و بەرامبەر زەورا یاریی دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکەن، یانەی زاخۆ لە یارییەکی لووتکەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی زەورا یاریی دەکات.


یارییەکە ئەمشەو کاژێر 21:00 لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، زاخۆ دەیەوێت قەرەبووی یەکسانبوونی یاریی رابردووی بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر رێگەی راست، بەڵام ئەرکی زەحمەتە و لەبەردەم یارییەکی پڕ رکابەریدا دەبێت.

یانەی زاخۆ رۆژی پێنجشەممە چووە بەغدا، رۆژی هەینی دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا و تیپەکە ئامادەیە.

دەنگۆی ئەوە هەبوو کە عەلی جاسم و مەستەفا سەعدوون بەهۆی وەرنەگرتنی پێشەکی گرێبەستەکانیان یاریی ناکەن، بەڵام هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکە ئامادەن.

محەممەد عەلی عەبوود، لەگەڵ شاندی یانەی زاخۆ گەشتی نەکردووە و بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا ناکات.

ئەم یارییە هەلێکی دیکەیە بۆ لاورێن بانید، راهێنەری زاخۆ، لەکاتێکدا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ هەبوو، بەڵام یانەکە متمانەی دایەوە بەو راهێنەرە و دەیەوێت قەرەبووی یارییەکانی رابردووی بکاتەوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکە، لاورێن بانید، راهێنەری زاخۆ گوتی "زەورا تیپێکی بەهێزە، بەڵام متمانەی زۆرمان بەخۆمان هەیە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەنجامەکانی رابردوو بکەینەوە. هەموو توانایەک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەین و ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین."

راهێنەری زاخۆ گوتی "یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان دەبێت، بەڵام توانای باشمان هەیە و بەپەرۆشین بۆ یارییەکە."

لەلایەن خۆیەوە باسم قاسم، راهێنەری یانەی زەورا لەبارەی یارییەکەوە گوتی " یارییەکە بەبێ زەحمەتی نابێت، زاخۆ تیپێکی گەورەیە و ویستی رکابەریکردنی هەیە. بەدوای بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنیدا دەگەڕێین و دەمانەوێت سێ خاڵی یارییەکە ببەینەوە. دڵنیایی دەدەینە هاندەران و ماڵباتی زەورا بەردەوامدەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان".

غەریب مەجید، پەیامنێری نێردراوی رووداو سپۆرتس لە بەغدا رایگەیاند، ئەمشەو گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادەی یارییەکە دەبێت و چاودێریی یاریزانانی هەردوو یانەی زاخۆ و زەورا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە