Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لامین یامال نێوانی لەگەڵ باوکی نەماوە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ مونیری باوکی دەپچڕێنێت و  هاوکارییە داراییەکانی لەسەر رادەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی باوکی رێنوێنی کردبوو تەنیا سەرنجی لەسەر یاری بێت و رێگە نەدات پەیوەندییە سۆزدارییەکان کاریگەرییان لەسەر ئاستی هەبێت.


مونیری باوکی لامین یامال لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئیسپانیا رایگەیاندووە کوڕەکەی چیدی قسەی لەگەڵدا ناکات و ناردنی ئەو بڕە پارە مانگانەیەی بۆی دابین کردبوو راگیراوە. مونیر دەڵێت ئەم دۆخە دوای ئەوە دەستیپێکرد ئامۆژگاری لامین یامالی کردووە گرنگی زیاتر بە کاروانی وەرزشی بدات و رێگە نەدات کچەهاوڕێکانی سەرقاڵی بکەن، چونکە بەگوتەی ئەو "ئافرەتان دەتوانن چاوەڕێ بکەن و دروستکردنی مێژوویەکی بەهێز لەپێشترە".

مونیری بۆ کوڕەکەی نموونەی بە دایکی لامین یامال هێناوەتەوە و بۆی روونکردووەتەوە ئەوکاتەی لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندا بووە، دایکی جێیهێشتووە، باوکی یاریزانە لاوەکە مەبەستی بووە لە رێگەی ئەم نموونەیەوە لامین یامال لە ئەزموونی هاوشێوە بپارێزێت.

باوکی لامین یامال ئاماژەی بەوەش کردووە دایکی لامین داوای لە کوڕەکەی کردووە پەیوەندییەکان لەگەڵ باوکی بپچڕێنێت و ژمارەکەی بلۆک بکات، ئەمەش وایکردووە ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نەمێنێت.

لامین یامال لە تەمەنی 17 ساڵییەوە توانیویەتی ببێتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2024 ئاستێکی ناوازەی پێشکێش کرد و یارمەتی وڵاتەکەیدا نازناوەکە بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە