Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

وەرزش

ریال مەدرید دەیەوێت بەردەوامی بەسەرکەوتنەکانی بدات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ لە کێبڕکێیەکانی خولی ئیسپانیا، کاتێک ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی وەرزی 2026-2027 رووبەڕووی یانەی مالاگا دەبێتەوە.


یارییەکە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریال مەدرید ئەنجام دەدرێت. خاوەن یاریگا هیوادارن بەردەوامی بە دەستپێکە بەهێزەکەیان بدەن و سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەستبهێنن، ئەمەش لەپێناو کێبڕکێکردنی پێشوەختە لەسەر لووتکەی ریزبەندی
خولی ئیسپانی.

ریال مەدرید بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە ناو یارییەکە، دوای ئەوەی لە دوو گەڕی یەکەمی خولەکەدا توانی نمرەی تەواو (6 خاڵ) کۆبکاتەوە.

یانەی شاهانە کاروانی خۆی لە خولی ئیسپانی بەبردنەوە لە یانەی ئیسپانیۆل بەئەنجامی 2-1 دەستپێکرد، پاشان لە گەڕی دووەمدا بەردەوامی بە ئەنجامە ئەرێنییەکانی دا و بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریال سۆسیدادی بردەوە.

ئێستاش ریال مەدرید چاوی لەوەیە بەردەوامی بە نماییشە هێرشبەرییە بەهێزەکانی بدات، بەرامبەر مالاگا و سێ خاڵی نوێ بەدەستبهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ریزبەندی خولەکەدا، بەتایبەت کە یانەکە دەیەوێت هەر لە سەرەتاوە خۆی وەک رکابەری سەرەکی نازناوەکە بسەلمێنێت.

ریال مەدرید لەژێر سەرپەرشتی جوزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالیدا یارییەکە ئەنجام دەدات، کە لەم وەرزەدا بەرپرسیارێتی مەشقی تیپەکەی گرتووەتە ئەستۆ و هەوڵدەدات درێژە بەو دەسپێکە نموونەییە بدات.

پێشبینی دەکرێت مۆرینیۆ پشت بە دیارترین یاریزانەکانی ببەستێت بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە، بەتایبەت کە یارییەکە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەناو جۆش و خرۆشی هاندەرانی یانە شاهانەکەدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە