Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی یانەکانی ئامەدسپۆر و ترابزۆن سپۆر لەگەڵ محەممەد سەڵاح، یاریزانی یانەی ترابزۆن سپۆر و هەڵبژاردەی میسر

لۆگۆی یانەکانی ئامەدسپۆر و ترابزۆن سپۆر لەگەڵ محەممەد سەڵاح، یاریزانی یانەی ترابزۆن سپۆر و هەڵبژاردەی میسر

وەرزش

محەممەد سەڵاح لە باکووری کوردستان دەبێ؛ ئامەدسپۆر میوانداری ترابزۆن سپۆر دەکات

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

 

ترابزۆن سپۆر بە کۆمەڵێک ئەستێرەوە دەبێتە میوانی ئامەدسپۆر و لە هەفتەی سێیەمی خولی سوپەرلیگدا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

یانەی ئامەدسپۆر تاکە نوێنەری ئامەدی باکووری کوردستان، کاژێر 9:30ی شەوی 31-8-2026 لە یاریگەی خۆیدا رووبەڕووی یانەی ترابزۆن سپۆر دەبێتەوە، ترابزۆن سپۆر ئەو وەرزە پشتئەستوورە بە تواناکانی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری و فابینهۆی بەڕازیلی. یەکەمجارە ترابزۆن سپۆر بە کۆمەڵێک ئەستێرەوە پێ دەنێتە خاکی کوردستان، لە ریزەکانی یانەکەدا جگە لەو دوو یاریزانە ئەستێرە، ئەندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامیرۆنیش یاری دەکات، کە پێشتر لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بووە .

ئامەدسپۆر یەکەمین جارە لە مێژوودا گەیشتووەتە خولی نایاب (سوپەرلیگ)ی تورکیا، دوو یاریی کردووە.  لە یەکەم یارییدا سەرکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام لە دووەمین یارییدا دۆڕا. ئێستا ئەو یانەیە بە سێ خاڵەوە یاریی سێیەمی خۆی لە سوپەرلیگ دەکات. 

800 بلیتی دیکە خرایە بازاڕەوە
یانەی ئامەدسپۆر کاژێر 9:30ی ئەمشەو 30-8-2026 ئاگاداریی بڵاوکردەوە و 800 بلیتی زیاتری بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی ترابزۆن سپۆر خستە بازاڕەوە. 
لە هەفتەی سێیەمی سوپەرلیگدا حەوت یاری بەڕێوەچووە و دوو یاریی دیکەش ماون کە بڕیارە دووشەممە بەرێوەبچن. لەو دوو یارییەشدا ئامەدسپۆر و ترابزۆن سپۆر یاری دەکەن و بێشکتاش و چۆڕوم یاری دەکەن.

ئامەدسپۆر
یانەی ئامەدسپۆر، ساڵی 1972 دامەزراوە و درێسەکەی تێکەڵەی رەنگەکانی سوور، سەوز، سپییە.
سەرەتا لەژێر ناوی (مەلیک ئەحمەد تورام سپۆر) بەشداری لە خولە میللییەکانی ئامەد دەکرد.
ساڵی 1990 لەلایەن شارەوانیی ئامەدەوە کڕدرا و ناوەکەی بۆ (یانەی شارەوانیی دیاربەکر) گۆڕدرا. 
ساڵی 2006-2007 توانی لە خولی پلە سێ خۆی بگەیێنێتە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا.
رۆژی 28-10-2014 لە کۆنگرەیەکدا ناوی یانەکە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر.
وەرزی 2023-2024 بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە سێیەکانی تورکیا و خۆی گەیاندە خولی یانە پلە دووەکان.
وەرزی 2024-2025 بووە پاڵەوان و گەیشتە خولی یانە پلە یەکەکان.
وەرزی 2025-2026یش بووە پاڵەوان و گەیشتە خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ).


بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە