Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

وەرزش

ئەیلوول، ریال مەدرید دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ مانگی ئەیلوول بە خشتەیەکی چڕوپڕ، کە تێیدا 5 یاری لە ماوەی 20 رۆژدا ئەنجام دەدات؛ لەوانە 4یاری لە خولی ئیسپانی و یەک یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. ئەمە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ توانای تیپەکە لە پاراستنی دەستپێکە نموونەییەکەی لەژێر سەرپەرشتی جوزێ مۆرینیۆ.


ریال مەدرید مانگی ئابی بە نمرەی تەواو کۆتایی پێهێنا دوای ئەوەی 9 خاڵی لە کۆی 9 خاڵ بەدەستهێنا، ئەمەش بەهۆی بردنەوەی لە ئیسپانیۆل بەئەنجامی 2-1، ریال سۆسیداد (4-1) و مەلەگا (4-0) کە تیایاندا یانە شاهانەکە 10 گۆڵی تۆمارکرد و تەنیا ٢ گۆڵی لێکرا.

خشتەی یارییەکانی ئەیلوول

یانەی شاهانە زنجیرە یارییەکانی مانگی ئەیلوول بە رووبەڕووبوونەوەی ریال بێتیس لە رۆژی هەینی 4ـی ئەیلوول لە یاریگای لا کارتوخا دەستپێدەکات. تەنیا دوای 4 رۆژ، لە یەکەم یاریی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە رۆژی سێشەممە 8ـی ئەیلوول لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئینتەرمیلان دەکات.

پاشان ریال مەدرید لە رۆژی شەممە ١12ـی ئەیلوول دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێیەکانی خولی ئیسپانی و میوانداری رایۆ ڤاییکانۆ دەکات. تەنها 3 رۆژ دواتر، لە رۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوول، دەبێتە میوانی یانەی ئێڵچی لە یاریگای مارتینێز ڤالێرۆ.

لە کۆتایی مانگەکەشدا، ریال مەدرید سەختترین تاقیکردنەوەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێت، کاتێک لە رۆژی یەکشەممە 20ـی ئەیلوول لە یاریگای 'واندا میترۆپۆلیتانۆ' یاریی دێربیی مەدرید ئەنجام دەدەن، کە دەبێتە دوایین یاری ریال مەدرید پێش دەستپێکردنی ماوەی یارییە نێودەوڵەتییەکان.

ئاڵنگارییەکی جەستەیی بۆ مۆرینیۆ

بەرنامەی مانگی ئەیلوول ئاڵنگارییەکی جەستەیی و تەکنیکی گەورەیە بۆ تیپەکە، چونکە 3 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجام دەدەن و تەنیا 2 یاری لە بێرنابیۆ دەبێت. هەروەها بوونی یارییەکی چامپیۆنزلیگ لەنێوان دوو یاریی خولدا، مۆرینیۆ ناچار دەکات بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی یاریزانەکانی بکات و بە نۆرە یاری بە یاریزانەکانی بکات تاوەکو لە پێکان دووریان بخاتەوە.

دوای رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریال مەدرید بەهۆی هەفتەی نێودەوڵەتییەوە پشوو وەردەگرێت و تاوەکو کۆتایی هەفتە 10 و 11ـی تشرینی یەکەم ناگەڕێتەوە بۆ یارییەکان، کە لەو کاتەدا میوانداری ڤیاڕیال دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە