Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

راول ئاسێنسیۆ

راول ئاسێنسیۆ

وەرزش

ئاسێنسیۆ بەسەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

راول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەسەرخۆشی تۆمەتبارکرا.


پۆلیسی دوورگەی گراند کەناریا، تۆمەتەکەی ئاراستەی ئەو یاریزانە کرد، پاشئەوەی بەرەبەیانی رۆژی 16ی مانگی رابردوو، ئەو یاریزانە لەلایەن پۆلیسەوە راگیرا.

رۆژنامەی 'ئاتلانتیکۆ هۆی' ئاشکرایکردووە، ئاسێنسیۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پۆرشی لە ناوچەیەکی باشووری دوورگری گراند کەناریا لێخوڕیوە، کاتێک پۆلیسی ناوچەکە لە پشکنینێکی رۆتینیدا ئەویان راگرتووە و پاش پشکنینی کهول دەرکەوتووە رێژەی کهول لە هەناسەیدا 0.90 میلیگرام بووە بۆ هەر لیترێکی هەوای خاوێن، کە دەکاتە نزیکەی چوار هێندەی بڕی رێگەپێدراو کە 0.25 میلیگرامە بۆ هەر لیترێک لە هەوا.

بەهۆی ئەو پشکنینەوە، یاریزانەکەی ریال مەدرید بەتۆمەتی پێشێلکردنی سەلامەتیی هاتووچۆ تۆمەتبارکراوە. یاریزانەکە دانی بەهەڵەکەیداناوە و رازیبووە بەو سزایەی لەسەری جێبەجێ دەکرێت.

ئاسێنسیۆ، لە شاری سان بارتۆلۆمی دادگاییەکی خێرا کراوە، بەهۆیەوە بە پێبژاردنی 14 هەزار و 400 یۆرۆ سزادراوە لەگەڵ لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەی هەشت مانگ.

رووداوەکە وەکئەوەی میدیای ئیسپانیا باسیانکردووە، شۆکێکە بۆ ئەو یاریزانە و یانەی ریال مەدرید و جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی یانەکە، کە بەردەوام سوورە لەسەر پابەندیی یاریزانەکانی.

بەرگریکارەکەی ریال مەدرید، لە ماوەی داهاتوودا لە لاس پاڵماس دی گراند کەناریا، لەگەڵ هەریەکە لە فیران رۆیز، خوان رۆدریگێز و ئاندریاس گارسیا، رووبەڕووی دادگاییکردن دەبێتەوە.

ئەو چوار یاریزانەی ریال مەدرید، تۆمەتبارن بە تاوانی بڵاوکردنەوەی نهێنی، لە کاتێکدا داواکاری گشتی داوای سزادانی ئەوان دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ، ئەمە جیا لە پێبژاردن.

وا بڕیارە ئاسێنسیۆ رۆژی پێنجشەممە بچێتە بەردەم دادگا بەئومێدی بێتاوانکردنی لە تۆمەتی پێشێلکردنی تایبەتمەندی کە تۆمەتبارکراوە پێی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچێک.

رووداوی ئەو دۆسێیە، بۆ هاوینی 2023 دەگەڕێتەوە، لە یانەیەکی باشووری گراند کەناریا، ئەو یاریزانانە چەند رۆژێک لە پشوودابوون، گرتەی ڤیدیۆیی کچێکیان بڵاوکردەوە.

ئاسێنسیۆ لە ڤیدیۆکەدا دەرناکەوێت، بەڵام لەبەرئەوەی ڤیدیۆکەی داوە بەکەسێکی دیکە، رووبەڕووی سکاڵا بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە