Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین مێسی شۆک دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، بڕیارێکی کەم وێنە و پڕ لە وەفای بۆ رێزلێنان لە کاروانی وەرزشیی لیۆنێل مێسی دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەفسانەی وڵاتەکە وازهێنانی نێودەوڵەتی راگەیاند.


بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین، بڕیاردراوە لە تەواوی یارییەکانی گەڕی داهاتوودا، لە خولەکی 10ـی گێمی یەکەمدا یارییەکە بۆ ماوەی یەک خولەک رابگیرێت. لەو خولەکەدا، یاریزانان و هاندەران پێکەوە بە چەپڵەڕێزان سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆیان بۆ مێسی دەردەبڕن، وەک پاداشتێک بۆ ئەو 20 ساڵەی درێسی تانگۆی پۆشی.

هەموو یاریگاکان دەگرێتەوە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ یارییەکانی خولی پلە یەکی پیاوان نییە، بەڵکو گشتگیرە و هەموو ئاستەکان دەگرێتەوە؛ لە یارییەکانی ئافرەتان، فوتساڵ، و تەنانەت تۆپی پێی سەر کەنار دەریاش، لە هەر شوێنێکی ئەرجەنتین یارییەک هەبێت، دەبێت لە خولەکی 10ـدا بۆ ماوەی خولەکێک چەپڵە بۆ مێسی لێ بدرێت.

فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت"وەک رێزلێنان و ستایشکردنی کاروانە پڕ لە سەروەرییەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، یارییەکان لە خولەکی 10ـدا دەوەستێنرێن، بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە ئەو ساتە پڕ لە شکۆیە تۆمار بکەین".

نهێنی خولەکی 10 هەڵبژاردنی خولەکی 10 بۆ ئەم رێزلێنانە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ژمارە ئەفسانەییەی کە مێسی لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی پۆشیویەتی و پێی ناسراوە.

ئەم دەستپێشخەرییەی فیدراسیۆنی وڵاتەکە دوای ئەوە دێت کە مێسی لە تەمەنی 39 ساڵیدا بڕیاری دا کۆتایی بە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی توانی هەموو نازناوەکانی مۆندیال و کوپا ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و ببێتە خۆشەویستترین یاریزانی مێژووی ئەرجەنتینییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە