Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لاوتارۆ مارتینێز

لاوتارۆ مارتینێز

وەرزش

لاوتارۆ مارتینێز: یانەی بارسێلۆنا هەوڵیاندا گرێبەستم لەگەڵ بکەن، بەڵام ئینتەرم هەڵبژارد

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئەرجەنتینیی یانەی ئینتەری ئیتاڵی، قسەی لەسەر راستیی ئەو هەواڵانە کردووە کە باسیان لە هەوڵدانی یانەی بارسێلۆنا، بۆ گرێبەستکردن لەگەڵی کردووە.


ئەو هێرشبەرە دووپاتیدەکاتەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە پەیوەندییان پێوە کردووە، بەڵام ئەو مانەوە لە ئینتەری بەلاوە باشتر بووە.

لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا، دەنگۆی زۆر لەسەر هەوڵدانی بارسێلۆنا، بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لاوتارۆ بڵاوبوونەوە، بەتایبەت پاش سووربوونی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لەسەر رێگەنەدان بە رۆیشتنی جولیان ئەلڤارێز بۆ ئەو یانەیە.

میدیاکان ئاشکرایانکردبوو، جێگرەوەی ئەلڤارێز کە بارسێلۆنا بەدوایدا دەگەڕێت، مارتینێزە، لە کاتێکدا یانەی ئینتەر لای خۆیەوە بەفەرمی بەدەستگەیشتنی هەر دەستەوارەیەکی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە رەتکردەوە.

لاوتارۆ لە کاتی ئامادەبوونی لە ئاهەنگی 'گالا کالچیۆ' لە ئیتاڵیا دانیبەوەدانا کە هەواڵەکانی هەوڵدانی بارسا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵی، دروستن.

لاوتارۆ کە قسەی بۆ میدیای ئیتاڵیا کردووە دەڵێ، "بەدەستگەیشتنی ئەو جۆرە دەستەوارانە هەموو کات مایەی شانازییە. لەبەرئەوەی من بەردەوام کاردەکەم لەپێناو مانەوە لە بەرزترین ئاست و بەڵێ دەستەوارەم بەدەست گەیشت".

کاپتنەکەی ئینتەر دووپاتیکردووەتەوە، وێڕای بایەخی بارسا، بەڵام ئەو بەردەوامبوون لەگەڵ یانەکەی هەڵبژاردووە.

لاوتارۆ دەڵێ، "هەموو کات گوتوومە، تاوەکو ئینتەر منی بوێت، من لێرە دەمێنمەوە، دەمەوێت لەپاڵ هاوتیپەکانم و هاندەرانی یانەکەدا بم".

گرێبەستی لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر تاوەکو 2029یە لە کاتێکدا ئەو هێرشبەرە تەمەنی 29 ساڵە.

لاوتارۆ ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە تۆپی پێ، دۆخێکی بەردەوام گۆڕاوی هەیە و دەکرێ لە داهاتوودا هەموو شتێک رووبدات، ئەگەرچی ئەو هێشتا هەر دڵی لای ئینتەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە