Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارادۆنا

مارادۆنا

وەرزش

کەیسی مردنی مارادۆنا دەگاتە وێستگەی یەکلاکەرەوە

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ

دۆسێیەی کۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی کۆچکردووی تۆپی پێی جیهان، پێدەنێتە قۆناخێکی هەستیار و یەکلاکەرەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگا گوێ لە گەواهیدەرانی تیمی بەرگریی تۆمەتباران بگرێت.


بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، دادگا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست دەکات بە گوێگرتن لە گەواهی ئەنتۆنیۆ خۆسێ مایا، کە پزیشکێکی پسپۆڕ و گەواهیدەری سەرەکیی لیۆپۆڵدۆ لوکییە ئەو پزیشکەی تۆمەتباری سەرەکییە لە کەیسەکەدا.

پشتگوێخستن یان مردنی کتوپڕ؟ 

لەکاتێکدا تیمی بەرگری هەوڵدەدەن بسەلمێنن کە مردنی مارادۆنا کتوپڕ بووە و پێشبینی نەکراوە، بەڵام لیژنە پزیشکییەکان کە لەساڵی 2021ـەوە پێکهێنراون، گەیشتوونەتە ئەنجامێکی جیاواز. پزیشکانی دادوەری جەخت دەکەنەوە کە مامەڵەی تیمی پزیشکی لەگەڵ دۆخی تەندروستی مارادۆنا  کەمتەرخەمانە بووە.

دەبوو مارادۆنا لە نەخۆشخانە بووایە نەک ماڵەوە


 خۆسێ لویس کۆڤێلی و رامیڕۆ لاریا، دوو ئەندامی لیژنە پزیشکییەکە، لە گوتەکانیاندا بۆ دادگا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای دوایین نەشتەرگەریی مارادۆنا لە سەریدا، هەڵەیەکی کوشندە بووە کە رەوانەی
ماڵەوە کراوەتەوە، بەڵکو دەبوو لە ناوەندێکی پزیشکیی پێشکەوتوودا لەژێر چاودێریی ورددا بووایە.

هاوکات، گۆستاڤۆ دی نیرۆ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ، ئاشکرای کردووە کە تیمی پزیشکیی مارادۆنا چەندین نیشانەی مەترسیداریان پشتگوێ خستووە، وەک:

  - کۆبوونەوەی شلەمەنی لە جەستەیدا.
  - کێشەی هەناسەتەنگی.
  - بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی خێرای دڵ.

ئەو پزیشکە دەڵێت "ئەگەر نەخۆشێک بەو نیشانانەوە بهاتایە بۆ لای من، دەستبەجێ دەرمانم بۆ دەنووسی و دەمخستە ژێر چاودێرییەوە، نەک بەو شێوەیە جێبهێڵدرێت".


تۆمەتبارەکان کێن؟ 


دیێگۆ مارادۆنا لە 25ـی مانگی 11ـی 2020 کۆچی دوایی کرد. ئێستا لیستێکی درێژ لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی رووبەڕووی تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بوونەتەوە، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1.  لیۆپۆڵدۆ لوکی: پزیشکی نەشتەرگەری مێشک و دەمار.
2.  ئەگوستینا کۆساچۆڤ: پزیشکی دەروونی.
3.  لەگەڵ چەندین پەرستار و رێکخەری پزیشکیی کۆمپانیای دڵنیایی.

دادگاییکردنەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکانی داهاتوودا، وردەکاریی زیاتر لەبارەی ساتەکانی کۆتایی ژیانی ئەفسانەی تانگۆ ئاشکرا ببێت، کە ئایا قوربانیی پشتگوێخستنی پزیشکی بووە یان مردنێکی کتوپڕ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە