Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆدری و فلیک

رۆدری و فلیک

وەرزش

فلیک، رۆدری شۆک دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە رۆدری، کە وەک یەکێک لە دیارترین گرێبەستەکانی هاوین پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، لە ئێستاوە هەندێک گومانی لە لایەن دەستەی تەکنیکی بە سەرکردایەتی هانزی فلیکی ئەڵمانی دروست کردووە.


بارسێلۆنا یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی هاوینی یەکلاکردەوە. لەکاتێکدا وادیاربوو رۆدری لە رێگادایە بەرەو ریال مەدرید، یانە کەتەلۆنییەکە توانی گرێبەستەکە لە قورگی ریال مەدرید دەربێنێت و باشترین یاریزانی مۆندیالی رابردوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ئەم گرێبەستە وەک سەرکەوتنێکی وەرزشیی گەورە هەژمارکرا، چونکە بلاوگرانا بەڕوونی توانی یاریزانەکە لە رکابەرە مێژووییەکەی بڕفێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، دەگووترێت یاریزانەکە بارسێلۆنای هەڵبژاردووە بەهۆی شێوازی یاریکردنی تیپەکەوە، کە پێیوایە زیاتر لەگەڵ تایبەتمەندییەکانیدا دەگونجێت. هەروەها ئارەزووی کردووە لە تەنیشت چەندین هاوڕێی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی یاری بکات، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیاندا هەیە.

تاوەکو ئێستا، یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنیا لە دوو یاریی خولی ئیسپانیدا بەشداری کردووە، کە نزیکەی بیست خولەک بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو و پاشان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ یاری کردووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بەم زووانە دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی.

سەرەڕای ئەوەش، بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ زانیارییەکی نیگەرانکەری ئاشکرا کردووە. لە بارسێلۆنا، رۆدری مەرج نییە وەک یاریزانێکی سەرەکی و هێڵی سوور هەژمار بکرێت.

هانزی فلیک و ستافی راهێنەرانی پێیانوایە یاریزانەکە ناتوانێت نزیکەی 60 یاری لە وەرزێکدا وەک یاریزانی سەرەکی ئەنجام بدات، بۆیە شوێنە سەرەکییەکەی لەگەڵ مارک بێرناڵ دابەش دەکات، بەشێوەیەک کە هەردوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاست کاتی یاریکردن بە یەکسانی لەنێوانیاندا دابەش دەکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە یاریزانەکە لە هاویندا نەشتەرگەرییەکی بچووکی بۆ پشتی ئەنجامداوە، ئەمەش بەشێوەیەکی لۆژیکی کاریگەری لەسەر مەشق و راهێنانەکانی پێش وەرز هەبووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، گومانەکان سەبارەت بە توانای جەستەیی ئەو پێش مۆندیالیش هەبوون، و تەنانەت لە گفتوگۆکانی ناو هەڵبژاردەی ئیسپانیاشدا باسیان لێوە دەکرا. بۆیە لۆژیکییە وابیربکەینەوە کە هانزی فلیک بەشێوەیەکی سەرەکی لە یارییە گەورەکاندا پشت بەم یاریزانە بەئەزموونە دەبەستێت، و مارک بێرناڵیش کە وەک جێگرەوەی ئەو لە بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبینرێت، دەکرێت هەلی یاریکردنی لە یارییە کەمتر گرنگەکانی خولی ئیسپانیادا بۆ بڕەخسێت، وەک ئەوەی لە سەرەتای ئەم وەرزەدا روویدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە