Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤایێس و ئێمباپێ

ڤایێس و ئێمباپێ

وەرزش

بەر لە جێبەجێکردنی پێناڵتی.. گۆڵپارێزی بێتیس بە چ وشەیەک مێشکی ئێمباپێی تێکدا؟!

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

رووداو دیجیتاڵ


ئەلڤارۆ ڤایێس، گۆڵپارێزی ریال بێتیس، ئەو شێوازەی ئاشکراکرد کە بۆ گەڕاندنەوەی لێدانی سزای کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و هێرشبەری ریال مەدرید گرتییەبەر، هەروەها ئەو قسانەشی ئاشکراکرد کە پێش جێبەجێکردنی لێدانەکە پێیگوتووە.


کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی پێنجەمی کاتی زیادکراوی گێمی دووەمدا لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید لەدەستدا، لە کاتی دۆڕانی تیپەکە بەئەنجامی 1-0 بەرامبەر ریال بێتیس لە یاریگای لا کارتوخا، لەو یارییەی کە ئێوارەی هەینی لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی گەڕی چوارەمی خولی ئیسپانیا کۆی کردنەوە.

ئەلڤارۆ ڤایێس، گۆڵپارێزی خاوەن یاریگا، لە ساتێکی یەکلاکەرەوەدا لێدانە سزاکەی ئەستێرە فەرەنسییەکەی گەڕاندەوە، بۆ ئەوەی تیپە ئەندەلووسییەکە تاوەکو کۆتایی یارییەکە پێشەنگی خۆی بپارێزێت.

گەڕاندنەوەکە بەڕێکەوت نەبوو، چونکە ڤایێس بەوردی لێکۆڵینەوەی لە شێوازی لێدانی سزای هێرشبەرە فەرەنسییەکە کردبوو، ئەمەش لە لێدوانە رۆژنامەڤانییەکانیدا دوای یارییەکە پشتڕاستی کردەوە و گوتی "دەمانزانی ئەو لێدانی سزا بۆ گۆشەکان هەڵدەدات، هەوڵمدا تاوەکو دەتوانم چاوەڕێ بکەم. ئەمە ئەو لایەنە بوو کە هەڵمبژارد بۆ بازدان".

هەروەها ڤایێس هەوڵیدا ئێمباپێ بورووژێنێت پێش جێبەجێکردنی لێدانەکە، و پێیگوت "چەند بەبەختی، لێدانی سزا لە خولەکی کۆتاییدا، چەند بەبەختی!"، بەڵام گەڕاندنەوەی لێدانەکە بۆ گۆڵپارێزی ریال بێتیس بەس نەبوو، بەڵکو راستەوخۆ رووبەڕووی ئێمباپێ بووەوە و بەسەریدا هاواری کرد و بەتووندی کێشای پێیدا، لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا.

ریال بێتیس بە گۆڵێکی ترۆی بارۆت لە خولەکی 81  پێشکەوت، پێش ئەوەی کارلۆس ئێسپی وا بیربکاتەوە کە لە خولەکی 87 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ریال مەدرید تۆمارکردووە، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکردەوە.

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری ریال مەدرید، سەبارەت بە دۆڕانەکە گوتی "یاریزانەکانمان ساویلکەن، بەڵام یاریزانانی ریال بێتیس لە ئێمە زیرەکتر بوون، توانییان ئەوەی دەیانەوێت لە یارییەکەدا بەدەستیبهێنن".

ئەو گوتیشی "لە یەکەم ساتەکانی یارییەکەوە، سەرپێچییەکی تووندیان بەرامبەر ڤاڵڤێردی ئەنجامدا کە شایستەی کارتی زەردی ئاشکرا بوو، چەندین سەرپێچییان دژی یاریزانەکانمان ئەنجامدا، بەڵام یاریزانەکانمان ساویلکەن، چونکە زوو هەڵدەستنەوە و نابنە هۆی ئەوەی رکابەرەکان کارت وەربگرن".

کۆی خاڵەکانی ریال مەدرید 9 خاڵە لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە وەستا، و ریال بێتیسیش کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و لە پلەی سێیەمدا.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە