Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر

وەرزش

ئامەدسپۆر لە ئیستەنبوڵە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان، دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، کاتێک لە یارییەکی گرنگدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی قاسم پاشا یاریی دەکات.

لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی خولی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر کاژێر 17:00 لە یاریگای رەجەب تەیب ئەردوغان، لە ئیستەنبوڵ دەبێتە میوانی قاسم پاشا و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.

کەسک و سوور لە یاریی رابردوودا بردنەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ترابزۆن سپۆر بەدەستهێنا، ئەو بردنەوەیە ورەی یاریزانانی ئامەدسپۆری زۆر بەرزکردەوە و متمانەی تیپەکەشی زیاتر کرد، ئەمڕۆ یانەکە چاوی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە.

قاسم پاشا، لە سێ یاریی رابردوودا دوو یەکسانبوون و بردنەوەیەکی هەیە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، تیپەکە لە تیپە ئاساییەکانی ئیستەنبوڵە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی دووەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات.

ئامەدسپۆر رۆژی شەممە لە ئامەدەوە گەیشتە ئیستەنبوڵ و تیپەکە بەباشی خۆی بۆ یارییەکە ئامادەکردووە، بەڵام ئەگەری هەیە بەهۆی پێکانەوە یێرا سۆر، هێرشبەری یانەکە بەشداری لەو یارییەدا نەکات.

ئامەدسپۆر لە سێ یاریی رابردوویدا لە سوپەرلیگدا، سەرکەوتنی بەرامبەر یانەکانی ئەرزرووم سپۆر و ترابزۆن سپۆر بەدەستهێناوە و بەرامبەر کۆجەلی سپۆر دۆڕاوە، تیپەکە خاوەنی شەش خاڵە و دەیەوێت خاڵەکانی لە ریزبەندی خولەکەدا زیاتر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە