Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

رافینیا ئەمڕۆ هەوڵی شکاندنی ریکۆردێک دەدات

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

رافینیا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا لە سەرەتای وەرزی 2026-2027 ئاستێکی بەرز پێشکێش دەکات و بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی یانەکەیەتی، ئێستا ئەو یاریزانە تەنیا یەک هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی ناوی بچێتە تەنیشت گەورەترین ئەفسانەکانی مێژووی یانە کەتەلۆنییەکە.


ئەستێرە بەرازیلییەکە دەستپێکێکی مێژووی لەم وەرزەدا هەبووە، ئەو توانی لە سێ گەڕی یەکەمی لالیگا بەسەر یەکەوە گۆڵ تۆمار بکات، دوو گۆڵ بەرامبەر ئێڵچی، گۆڵێک بەرامبەر ئەتلێتیک بیلباو و دوو گۆڵی دیکە بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ.

تەنیا 13 یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا توانیویانە لە سێ گەڕی یەکەمدا گۆڵ تۆمار بکەن، بەڵام کاتێک باسەکە دەبێتە چوار یان پێنج یاری بەسەر یەکەوە، لیستەکە زۆر کورت دەبێتەوە و تەنیا پێنج یاریزان دەمێننەوە.

لە مێژووی بارسێلۆنا تەنیا سێ یاریزان توانیویانە لە چوار یاری یەکەمی وەرزدا بەسەریەکەوە گۆڵ بکەن، ئەوانیش کوبالا لە وەرزی 1953-1954، کایێتانو رێ لە وەرزی 1964-1965 و سیسک فابریگاس لە وەرزی 2011-2012. سەبارەت بە تۆمارکردنی گۆڵ لە پێنج یاری یەکەمدا، تەنیا دوو یاریزان ئەو کارەیان کردووە، سیزار رۆدریگێز لە وەرزی 1950-1951 و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە وەرزی 2009-2010، کە ئیبراهیمۆڤیچ یەکەم یاریزان بوو لە یەکەم وەرزی خۆیدا ئەو ریکۆردە تۆمار بکات.

لەلایەکی دیکەوە، لیۆنێل مێسی تەنیا یاریزانە لە سەدەی بیست و یەکەمدا توانیبێتی لە چوار یاری فەرمی سەرەتای وەرزدا بەسەر یەکەوە گۆڵ بکات. مێسی لە وەرزی 2011-2012 لە هەردوو یاری سوپەری ئیسپانیا، سوپەری ئەورووپا و یەکەم یاری لالیگا گۆڵی تۆمار کرد، لە وەرزی دواتریشدا هەمان کاری دووبارە کردەوە.

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر ئێڵچی بە ئەنجامی 5-0 و بردنەوەی لە بیلباو و رایۆ ڤایێکانۆ، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر رافینیان لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا کە بڕیارە لە ئەمڕؤ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەتوانێت ناوی خۆی لە لیستی زێڕینی گۆڵکارە مێژووییەکانی بارسادا بنووسێتەوە یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە