Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یونس مەحموود

یونس مەحموود

وەرزش

یونس مەحموود: پێنج دۆسێ لەسەر عەدنان درجال دەدەینە دەستەی دەستپاکیی عێراق و 9 ملیار قەرزدارین

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یونس مەحموود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنەکە لە ژێر سەرپەرشتی عەدنان درجالی سەرۆکی پێشوویدا کەوتووەتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە و پێنج دۆسێی جیاواز لەسەر ئەو سەرۆکەی پێشوو، دەدەنە دەستەی دەستپاکیی عێراق.


مەحموود ئاشکرایکردووە، کاتێک سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی وەرگرتووە، شۆک بووە کە زانیویەتی فیدراسیۆنەکە بڕی 9 ملیار دیناری عێراقی (نزیکەی 6.87 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) قەرزدارە.

یونسی 43 ساڵان کە لە دوایین هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقدا، سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنەکەی بەدەستهێنا، لە ئیڤێنتێکدا لە بە‌غدا قسەی کردووە و دەڵێ، "قەبارەی قەرزەکانی فیدراسیۆنەکە شۆکهێنەر بوو، گەیشتووەتە نزیکەی 9 ملیار دیناری عێراقی، ئەگەرچی من پێشتر جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بووم، بەڵام قەرزەکان بوونەتە هۆکاری دەستگرتنی فیدراسیۆنەکە لە جووڵەکردن لە چەندین دۆسێی جیاوازدا".

یونس دەڵێ، "لەسەردەمی کارگێڕیی پێشوودا، زۆر بڕە پارەی جیاواز بەشێوەی نادروست خەرجکراون".

هەروەها ئاشکرایکردووە، ئەوان دۆسێیەکیان لە دژی عەدنان درجال داوەتە دەستەی دەستپاکیی عێراق و دووپاتیکردووەتەوە، "چوار دۆسێی دیکە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ هەمان دەستە بەرز دەکەنەوە".

یونس مەحموود دەڵێ، "من روونم لە بابەتی پارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێدا و هیچ شتێکم نییە بیشارمەوە یان لێی بترسم، پێویستم بەپارەی فیدراسیۆنەکەش نییە و لە ماوەی جێگرایەتیشمدا، من پارەم بە فیدراسیۆنەکە دەدا و هیچ جۆرە پارەیەکم بۆ نیشتەجێبوون و هیچ شتێکی دیکە وەرنەدەگرت".

یونس ئاشکرایکردووە کە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ئەندامانی فیدراسیۆنەکەدا دانوستاندنیان لەگەڵ خاوەن قەرزەکانی سەر فیدراسیۆنەکە کردووە، بۆ ئەوەی خشتەبەندی دانەوەی قەرزەکان بکەن و کاتی دانەوەیان دەستنیشان بکەن.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی نێوان فیدراسیۆنەکە و لالیگاش، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەڵێ، "بڕیاری نوێنەکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەمان لەگەڵ لالیگادا، پاشئەوەی سێ ساڵ کاری پێکرا، ئەوەش لەبەرئەوەی هیچ ئەنجامێکی بەرچاومان لێ نەبینی".

یونس دووپاتیکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، هیچ سوودێکی لە کارکردن لەگەڵ لالیگا وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە