Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ریزبەندیی هەموو یانەکای چامپیۆنزلیگ و پێشبینییەکان بۆ پاڵەوانی ئەم وەرزە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە



رووداو دیجیتاڵ

پێش دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ، بەپێی پێشبینییەکان ریزبەندییەک بۆ هەر 36 یانە بەشداربووەکە بڵاودەکرێتەوە و تێیدا پاریس سانجێرمان وەک بەربژێری یەکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە و یانەکانی ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن، لە کاتێکدا ریال مەدرید بە گۆڕانکاریی گەورەوە لە پلەی پێنجەمدا دەبینرێت.


پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەژێر سەرپەرشتی لویس ئێنریکی و بە بوونی هێرشبەرانی وەک خڤیچا کڤاراتسخێلیا و عوسمان دێمبێلێ، بەهێزترین تیپی ئەم وەرزەیە و چاوی لەوەیە مێژوو بنووسێتەوە. لە دوای ئەویش یانەی ئارسیناڵ دێت کە بەهۆی قووڵیی پێکهاتەکەی و گۆڕانکارییە ژیرانەکانی میکێل ئارتێتا، وەک مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هەموو یانەکان دیاریکراوە.

بایرن میونشن بە راهێنەرایەتی ڤینسێنت کۆمپانی و درەوشانەوەی هاری کەین، کە ئێستا بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر، لە پلەی سێیەم جێگیر کراوە. یانەی بارسێلۆناش کە هانزی فلیک سەرپەرشتی دەکات، دوای گواستنەوەی رۆدری و ئانتۆنی گۆردۆن، لە پلەی چوارەم دایە و ئامانجیەتی دوای ساڵانێکی زۆر بگەڕێتەوە سەر تەختی پاشایەتی ئەورووپا.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا بە سیمایەکی جیاوازەوە دەردەکەوێت، جۆزێ مۆرینیۆ گەڕاوەتەوە سەر کورسیی راهێنەرایەتی یانە شاهانەکە و فلۆرێنتینۆ پێرێز متمانەی تەواوی پێبەخشیوە بۆ ئەوەی نازناوەکە بباتەوە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی وەک بێرناردۆ سێلڤا و دیۆماندێ. مانچێستەر سیتیش کە ئێستا ئێنزۆ مارێسکا راهێنەرایەتی دەکات، دوای رۆیشتنی چەندین یاریزانی سەرەکی وەک رۆدری، لە پلەی شەشەم جێگیر بووە.

ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ پڕ دەبێت لە چیرۆکی نوێ، وەک راهێنەرایەتی یایا تۆرێ بۆ یانەی سلۆڤان براتیسلاڤا و یەکەم دەرکەوتنی یانەی کۆمۆ بە راهێنەرایەتی سێسک فابریگاس. هەروەها مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی مایکڵ کاریک دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز، جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نێو کەشوهەوای چامپیۆنزلیگ و لە پلەی 10 دێت.

لە لایەکی دیکەوە، یانە ئیتاڵییەکانی وەک ئینتەر و رۆما، بە ئەستێرە نوێیەکانیانەوە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا کێبڕکێیەکی تووند بکەن. یەکێک لە خالە جێگەی سەرنجەکان، دابەزینی ئاستی چەند یانەیەکی وەک فێنارباخچە و گالاتاسارایە لە ریزبەندییەکەدا، سەرەڕای ئەوەی یاریزانی گەورەی وەک ڤیکتۆر ئۆسیمێن لە ریزەکانیاندا یاری دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە