Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی هەولێر

یانەی هەولێر

وەرزش

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی هەولێر

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر خۆی بۆ یارییەکی دیکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادەدەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.

هەولێر ئەمڕۆ دوایین مەشقەکانی بۆ یاریی بەرامبەر دیالە ئەنجامدەدات و رۆژی سێشەممە لە گەڕی شەشەمی خولەکەدا بەرامبەر یانەی دیالە یاریی دەکات.

کاژێر 17:30 کۆنگرەی رۆژنامەڤانی لوئەی سەڵاح، راهێنەری یانەی هەولێر دەبێت و بۆ قسەکردن لەبارەی پێکهاتەی تیپەکەوە.

بە هەمان شێوەی یاریی هومام تارق و عەلا رەعد، بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام هەواڵە خۆشەکە بۆ هاندەرانی هەولێر ئەوەیە کە میولێن ناتان، هێرشبەر و گۆڵکاری بەرازیلیی یانەکە دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا یاریی نەکرد، دەستی بە راهێنان کردووەتەوە و ئەمرۆش لە دوایین مەشقەکانی یانەکەدا بەشدار دەبێت.

حەسەن رائد، بەرگریکاری یانەکەش بەهەمان شێوە دەستی بە مەشق کردووەتەوە و ئامادەدەبێت.

ئەمڕۆ هەولێر کاژێر 18:30 دوایین مەشقەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدەدات و بەپێی ئاگادارکردنەوەی بەشی میدیایی یانەی هەولێر، مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکە 15 خولەک بۆ میدیاکان کراوە دەبن.

هەولێر لە یاریی رابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی شورتە یەکسانبوو، دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهێزتر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە
وەرزش22-10-2026

خەڵاتەکەی بردووەتەوە؟ لامین فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ چوونە ئاهەنگی باڵۆندۆر بەکرێ گرتووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە